ڕێژەی لەسێدارەدان لە کوردستاندا بە ئاستێکی لەڕادەبەدەر چووەتە سەرەوە و ماشینی سەرکوتی کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆر دڕندانە و بێشەرمانە لاوانی ئەم نیشتمانە دەکاتە قوربانی، وەک ئەوەی پەتی سێدارە و هێزی بێناوەڕۆکی خۆی بۆ سزادانی خەڵکی کوردستان و کوشتنی ئازادی و ئازادیخوازان بەکار دەهێنێت. لە دوایین هەوڵی نەزۆکانەی حکوومەتی ئێراندا بەداخەوە […]
سنە
یادگار عەلیپوور گەنجێکی کۆڵبەری خەڵکی شاری بانە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە، ٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری هەنگەژال – بانە تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامدا کۆلبەرێک بریندار بووە. ناسنامەی ئەم […]
شەهرام ڕەنجبەر، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری میاندواو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕێبەندان ١٤٠٢، هاووڵاتییەک لە شاری میاندواو دەستبەسەر کرا. ناسنامەی ئەم هاوڵاتییە “شەهرام ڕەنجبەر”، تەمەن بیست و حەوت ساڵ، خەڵکی گوندی “گاومیش گولی” سەر بە شاری میاندواو، ڕاگەیاندراوە. بەپێی ئەم […]
دوێنێ چوارشەممە، ٤ی ڕێبەندان، لە ساڵنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ڕۆژی جیهانی پەروەردە بوو. تەوەری سەرەکی مەراسیمەکانی ئەمساڵ “پەروەردە لەپێناو ئاشتی بەردەوام“دا ڕاگەیەندراوە. ڕێوڕەسمەکانی ئەمساڵ لە دۆخێکدا بەڕێوەدەچن کە جیهان لەگەڵ قەیرانی ئابووری، ئاڵۆژی سیاسی، شەڕ لە ئۆکراین، جینۆساید لە غەززە، تێکچوون و وێرانبوونی ژینگە، گەشەی ڕەگەزپەرستی، پەرەسەندنی جیاوازی قووڵی چینایەتی، نزیکەی یەک ملیارد […]
ڕەفتاری دڕندانە و وەحشیانەی پاسەوانانی سنووری عێراق لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەگەڵ کۆڵبەران، جارێکی دیکە پرسی بارودۆخی گوزەران و بژێوی ئەم بەشە لە خەڵکی زەحمەتکێشی کوردستانی کردە ڕۆژەڤی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بیروڕای گشتی خەڵکی کوردستان لە هەردوو دیوی سنوورەکە. بەگوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٣٠ی بەفرانباری ١٤٠٢، هێزەکانی پاسەوانی سنووری […]
هەژار ئەحمەدی ئازەر ناسراو بە “هەژار شاماتی”، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری بۆکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی ڕۆژی جومعە ٢٩ی بەفرانباری ١٤٠٢، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی “هەژار ئەحمەدی ئازەر” هاووڵاتی تەمەن ٥٢ ساڵ، لە گوندی “ناچیت”ی سەر بە شاری بۆکان، و […]
لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود، کۆلبەرێک کوژرا و دوو کۆلبەری دیکەش بریندار بوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٣٠ی بەفرانباری ١٤٠٢، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی بۆ سەر کۆمەڵێک لە کۆڵبەران لە سنووری نەوسوود، کۆڵبەرێک بە ناوی “سادق میرزایی”، تەمەن ٣٠ […]
گەنجێکی کۆڵبەر بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی بەفرانباری ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی!مەرزی ڕژیم لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کرد و لە ئەنجامدا کۆلبەرێکی گەنج بە ناسنامەی “حەمید ئەحمەدی “، تەمەن ٢٣ ساڵ […]
خەلیل ڕەسوڵ زادە و عەزیز حالخالی هاووڵاتییانی شاری نەغەدە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەر نیوز، سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٢، خەلیل ڕەسوڵزادە تەمەن ٣٦ ساڵ خەڵکی گوندی “شاولە”ی سەر ە شاری نەغەدە، و عەزیز حالخالی دانیشتووی شاری نەغەدە، خێزاندار و خاوەنی دوو […]
ڕۆژنامەی عەسری ئێران چاپی تاران، ڕۆژی ٢٤ی بەفرانبار، ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە کۆچکردنی ژمارەیەکی زۆر پزیشک و پەرستار لە ئێران بڵاو کردەوە. لەو ڕاپۆرتەدا لە زمانی یەحیا ئیبراهیمی، نوێنەر و ئەندامی کۆمیسیۆنی تەندروستی مەجلیسی ئیسلامییەوە هاتووە: سەرەڕای سنوورداربوونی ئیمکانی سەفەرکردن، ڕێژەی چوونەدەرەوەی پزیشکان “لەدوای سەردەمی کۆرۆناوە دوو هێندە زیادی کردووە. ئەم […]