سیامەند مینا، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٢، سیامەند مینا خەڵکی گوندی “گردە بەردان” سەر بە شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر کرا.بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان بەبێ فەرمانی دادگا چوونەتە […]
سەقز
شۆڕش ئەبوبەکری (شۆڕەسوار)، هونەرمەندی خەڵکی شاری سەردەشت، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٢، شۆڕش ئەبوبەکری (شۆڕەسوار)، هونەرمەندی خەڵکی شاری سەردەشت، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستگیرکردنی شۆڕش ئەبوبەکری […]
شەوی یەکشەممە ١٧ی بەفرانباری ١٤٠٢ لە ئەنجامی بۆسە و تەقەی پاسەوانانی سنووری ڕژیم، کۆڵبەرێک لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەم کۆڵبەرە بریندارە کە ناسنامەی “حامید” تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی شاری شاهیندژە، بەهۆی بەرکەوتنی گوللەی ساچمەیی بەر “دەست”ی بریندار بووە. پێشتریش کۆڵبەرنیوز لە ڕاپۆرتێکی دیکەدا، برینداربوونی […]
سێ کەس لە گیراوانی بزووتنەوەی ژینا لە شاری بۆکان بە تۆمەتی “فەساد لەسەر زەوی” «فساد فیالارض» لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕژێمەوە تاوانبارکران. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، “ڕەئوف شێخ مەعروفی”، “محەمەد فەرەجی” و “کامڕان سوڵتانی”، سێ لە بەندکراوانی بزووتنەوەی ژینا لە شاری بۆکان، پاش ئەشکەنجە و لێکۆڵینەوەیەکی زۆر، لەلایەن سیستمی قەزایی ڕژێمەوە […]
جبرائیل ئەحمەدپوور، مەنسور نیکزاد، ئیدریس پەرویزی و ئاسۆ محەممەدی، چوار هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی یەکشەممە ١٧ بەفرانباری ١٤٠٢، هێزە ئەمنییەکانی شاری شنۆ لە گوندی “خانلەر” لە نزیک شنۆ، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی مەنسوور نیکزاد و ئیدریس پەرویزی […]
ڕاپۆرتێک لە دوایین دۆخی عوسمان ئیسماعیلی لە زیندان نووسەر: زانا سەعیدزادە وەرگێڕان لە فارسی: ڕۆمان میرەکی عوسمان ئیسماعیلی چالاکی کرێکاری نیگارکێشی سەقز، کە دوو دەیە و نیوی تەمەنی لە دوورخرانەوە بەسەر بردووە و چەندین ساڵ لە زینداندا بەسەر بردووە، دوایین بارودۆخی لە زینداندا چۆنە؟ هەموو ساڵێک لە ١ی ئایار و […]
کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵ-بانە بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، شەوی ڕابردوو شەممە، ٩ی بەفرانباری١٤٠٢، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی بە دەمانچەی ساچمەیی لە سنووری هەنگەژاڵ بانە، بەشی خوارەوەی جەستەی بریندار بوو. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە “محەمەد زیبایی” ٢٤ ساڵ […]
مێهدی سیمایی، کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی شاری سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی هەنگەژاڵ بانە بریندارکرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی پێنجشەممە، حەوتی بەفرانباری ١٤٠٢, کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز بە هێرشی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی هەنگەژاڵ بانە بریندارکرا. ناوی ئەو کۆڵبەرە، مێهدی سیمایی، ٢١ ساڵ تەمەن بۆ کۆڵبەرنیوز ئاشکرا بووە.بەپێی […]
کاوە محەممەدی و یوسف چیچوران دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندار بوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە، ٧ی بەفرانباری ١٤٠٢، کاوە محەمەدی ناسراو بە “کاوە حاجی” و یوسف چیچوران دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی […]
لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری “هەنگەژاڵی بانە”، کۆڵبەرێک بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ١ی بەفرانباری ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووریی “هەنگەژاڵ-بانە” گرووپێک لە کۆڵبەرانیان کردە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆ کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی “ئەیوب محەمەدزادە”، تەمەن ٣٠ ساڵ، خەڵکی شاری سەقز، […]