سەرەڕای ئەوەی کە ١٥ مانگ بەسەر ڕفاندن و دەستبەسەرکردنی “عوسمان مامە” تێپەڕیوە، بەڵام هیچ هەواڵێک لەبارەی چارەنووسی ئەم هاووڵاتییەی خەڵکی بۆکان لەبەردەستدا نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٧ی خەزەڵوەری ١٤٠١، هێزە ئەمنی و سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە کاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە، “عوسمان مامە”، هاووڵاتی خەڵکی شاری بۆکانیان ڕفاندووە […]
مەهاباد
هەفتەی ڕابردوو, زیاتر لە ٧٠ کەس لە کارمەندانی نەخۆشخانە و دەرمانگەمانی سنە بانگهێشتی پێشێلکاریی کارگێڕی، پۆلیس و ئیتلاعاتی سوپای سنە کران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز و بە گێڕانەوەی “دکتۆر و پەرستارانی خۆبەخشی ڕێکخراوە تایبەتیەکانی کوردستان”، لە ١٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ تا ئێستا زیاتر لە ٦٠ پەرستار و کارمەندی پزیشکی بانگهێشتی ئاسایشی زانکۆی […]
ئیبراهیم ڕەسووڵپوور”، تۆمەتباری زیندانیکراوی زیندانی نەقدە، لەلایەن لقی ١٠٣ی دادگای تاوانەکانی ئەم شارە بە یەک ساڵ زیندان مەحکووم کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەپێی حوکمی ڕۆژی سێشەممە، ٢٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، لەلایەن لقی ١٠٣ی دادگای تاوانەکانی نەغەدە بە سەرۆکایەتی دادوەر حیجازی دەرکراوە، ئیبراهیم ڕەسوڵپوور بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکان” […]
هاوڵاتیەکی خەڵکی شاری جوانڕۆ بە ناوی شەعبان موریدی لە لایەن هێزەکانی ڕژێمەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، شەعبان موریدی ٣٢ ساڵ و خەڵکی شاری جوانڕۆ. لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە بەبێ حوکمی دادگا لە ماڵەکەی خۆیدا و بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر […]
کاوە چوپانی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، کاوە چوپانی تەمەن ٣٨ ساڵ، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان […]
سۆران پاچیدە، هاوڵاتیەکی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزەکانی ڕژێم دەستگیر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، هاوڵاتیەک لە مەهاباد لە لایەن هێزەکانی ڕژێم دەستگیر کراوە. ناسنامەی ئەو هاووڵاتیە “سۆران پاچیدە، ٣١ ساڵ کوڕی محەمەد، خەڵکی گوندی قباغکەندی مەهاباد” ڕاگەیەندراوە.بە پێی ڕاپۆرتەکە، سۆران پاچیدە سێشەممە ١٧ ڕێبەندانی ١٤٠٢ بە […]
سۆران ڕەحیمی کۆڵبەری لاوی خەڵکی شاری سەقز، لە سنووری هەنگەژاڵ – بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی بریندار بوو. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، چوارشەممە ١٨ ڕێبەندانی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە سنووری هەنگەژاڵ – بانە کردووە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بریندار بووە. ناسنامەی کۆڵبەرە بریندارەکە […]
دوو کۆڵبەر خەڵکی شارەکانی مەهاباد و بانە لە کاتی ئەشکەنجە و بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنوری هەنگەژاڵ – بانە بریندار بوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی هەینی ٢٠ ڕێبەندانی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە سنووری هەنگەژاڵ کرد و لە ئەنجامدا دوو کۆڵبەر بە سەختی […]
تەنها لەماوەی نۆ ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ٢٣ کۆڵبەر لە ناویاندا ٢ منداڵی کۆڵبەری خوار تەمەن هەژدە ساڵ لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان کوژراون و برینداربوون. بەپشتبەستن بەو ئامارەی لە کۆڵبەرنیوز تۆمار کراوە، لە ١١ی ڕێبەندان تا ١٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، بە گشتی ٢٣ کۆڵبەر لە ناویاندا ٢ منداڵی کۆڵبەری خوار تەمەن ١٨ […]