ڕۆژی شەممە ٢٥ و یەکشەممە ٢٦ی خاکەلێوە، ناوەندی سەرەکی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی، هاوکات ئاگری دوو شەڕی هەڵگیرساند. شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل و شەڕ لەگەڵ خوازیارانی پۆشینی جلوبەرگی دڵخواز و لایەنگرەکانیان. لەم نێوەندەدا شەڕی دووەم گرنگترە بۆی و مانەوەی بەندە بە سەرکەوتن تیایدا. خامەنەیی ڕۆژی ١٥ی خاکەلێوە، سەرلەنوێ لە وتاری جەژنی ڕەمەزاندا […]

دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی- بانە بریندار بوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١ی سەرماوەزی ١٤٠٢، دوو کۆڵبەری خەڵکی سەقز بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووریی هەنگەژاڵی بانە بریندار بوون. ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرە بریتین لە “ئەسەد […]

ئەسرین محەممەدی خوشکی شەهریار محەمەدی یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١ لە بۆکان بە بڕیاری (تامین کیفری) ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەسرین محەممەدی، خوشکی شەهریار محەمەدی، یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١ لە بۆکان، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری […]

میلاد محەمەدی، برای شەهریار محەمەدی، یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ١٤٠١ی بۆکان، لە سەروبەندی ساڵڕۆژی گیانبەختکردنی براکەیدا لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، دەستگیرکردنی “ئەسرین” ی خوشکی ڕاگەیاند.  میلاد محەممەدی کە لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ١٤٠١،  بەدەستی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار کرابوو و ئێستا لە وڵاتی کانادایە، نووسیویەتی: […]

لە حاڵێکدا کە ڕژیمی ئیسلامی لە زەلکاوی قووڵی قەیرانی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتیدا نوقم بووە و زۆربەی هەرە زۆری خەڵکی ئێران ڕۆژانە لەگەڵ بێکاری، هەژاری و برسێتی دەست و پەنجە نەرم دەکەن، بەرپرسانی کۆنەپەرستی ئەم ڕژیمە هێشتا پرسی ئازادی ژنان بە یەکێک لە گەورەترین ئاڵەنگارییەکانی بەردەم خۆیان دەزانن. ئەوان هەر […]

بەڕێوەچوونی دادگا بۆ لێکۆڵینەوە لە تۆمەتەکانی سەر گوڵاڵە وەتەندۆست، پارێزەر و چالاکی مافی مەدەنی و ژنان لە شاری مەریوان، لە لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی سنە بەڕێوەچوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٢، لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنە، دانیشتنێکی بۆ لێکۆڵینەوە لە تۆمەتەکانی سەر گوڵاڵە وەتەندۆست، پارێزەر و چالاکی […]

سەقز؛ دەستگیرکردنی سەمیرە ئەحمەدی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە سەمیرە ئەحمەدی یەکێک لە چالاکانی مەدەنی شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی خەرمانانی ١٤٠٢، سەمیرە ئەحمەدی، یەکێک لە چالاکانی مەدەنیی شاری سەقز، کاتژمێر ١١:٠٠ی بەیانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی […]

دلسۆز میری، خوێندکاری خەڵکی گوندی “تەنگیسەر” سەر بە شاری سنە، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەررنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٢، دلسۆز میری، خوێندکاری خەڵکی گوندی تەنگیسەر و دانیشتووی شاری سنە، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا و دوای […]

ڕێبوار عەبدوڵڵاهی، فەردین میرەکی و ئیقباڵ شەبانی، سێ چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە، لەلایەن پۆلیسی ئەمنییەتەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٢، ڕێبوار عەبدوڵڵاهی، فەردین میرەکی و ئیقباڵ شەبانی، سێ چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە، لەلایەن پۆلیسی ئەمنییەتەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کرا.بەپێی […]

نازیلا مەعروفیان ڕۆژنامەنووس و خوێندکاری زانکۆی علامە تەباتەبایی لە گرتووخانەی وەزارەتی ئیتلاعات ناسراو بە بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێوین بۆ بەشی ژنانی ئەم زیندانە گوازرایەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بە پشت بەستن بە هەرانا، نازیلا مەعرووفیان، ڕۆژنامەنووس و خوێندکاری زانکۆی علامە تەباتەبایی، لە گرتووخانەی وەزارەتی ئیتلاعات بە بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێوین […]