شۆڕش ئەبوبەکری (شۆڕەسوار)، هونەرمەندی خەڵکی شاری سەردەشت، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٢، شۆڕش ئەبوبەکری (شۆڕەسوار)، هونەرمەندی خەڵکی شاری سەردەشت، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستگیرکردنی شۆڕش ئەبوبەکری […]

شەوی یەکشەممە ١٧ی بەفرانباری ١٤٠٢ لە ئەنجامی بۆسە و تەقەی پاسەوانانی سنووری ڕژیم، کۆڵبەرێک لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەم کۆڵبەرە بریندارە کە ناسنامەی “حامید” تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی شاری شاهیندژە، بەهۆی بەرکەوتنی گوللەی ساچمەیی بەر “دەست”ی بریندار بووە. پێشتریش کۆڵبەرنیوز لە ڕاپۆرتێکی دیکەدا، برینداربوونی […]

سێ کەس لە گیراوانی بزووتنەوەی ژینا لە شاری بۆکان بە تۆمەتی “فەساد لەسەر زەوی” «فساد فی‌الارض» لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕژێمەوە تاوانبارکران. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، “ڕەئوف شێخ مەعروفی”، “محەمەد فەرەجی” و “کامڕان سوڵتانی”، سێ لە بەندکراوانی بزووتنەوەی ژینا لە شاری بۆکان، پاش ئەشکەنجە و لێکۆڵینەوەیەکی زۆر، لەلایەن سیستمی قەزایی ڕژێمەوە […]

جبرائیل ئەحمەدپوور، مەنسور نیکزاد، ئیدریس پەرویزی و ئاسۆ محەممەدی، چوار هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی یەکشەممە ١٧ بەفرانباری ١٤٠٢، هێزە ئەمنییەکانی شاری شنۆ لە گوندی “خانلەر” لە نزیک شنۆ، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی مەنسوور نیکزاد و ئیدریس پەرویزی […]

مورتەزا محەممەدی و ئیبراهیم محەممەدی دوو برای خەڵکی شاری سنە بە دانانی بارمتە بەشێوەیەکی کاتی لە زیندانی ناوەندیی ئەم شارە ئازاد کران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٧ی بەفرانباری ١٤٠٢، مورتەزا محەممەدی و ئیبراهیم محەممەدی دوو برای خەڵکی شاری سنە، بە دانانی بارمتە تا کۆتایی پرۆسەی دادگا، بە شێوەی […]

فواد فەتحی، چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە، بەندکراوی زیندانی ئێوین، بەهۆی باری جەستەیی ناجێگیرەوە بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی شاری تاران گواسترایەوە و دوای چەند کاتژمێرێک گەڕێندرایەوە زیندان. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بەپشت بەستن بە کومیتەی پارێزگاری لە عوسمان ئیسماعیلی، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ی بەفرانباری ١٤٠٢، فواد فەتحی، چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە و  […]

ڕاپۆرتێک لە دوایین دۆخی عوسمان ئیسماعیلی لە زیندان نووسەر: زانا سەعیدزادە وەرگێڕان لە فارسی: ڕۆمان میرەکی عوسمان ئیسماعیلی چالاکی کرێکاری نیگارکێشی سەقز، کە دوو دەیە و نیوی تەمەنی لە دوورخرانەوە بەسەر بردووە و چەندین ساڵ لە زینداندا بەسەر بردووە، دوایین بارودۆخی لە زینداندا چۆنە؟ هەموو ساڵێک لە ١ی ئایار و […]

بەرزین حەمزەزادە تەمەن ١٦ ساڵ، یەکێک لەو لاوانەی لە کاتی بزووتنەوەی شۆڕگێڕانەی ژینا دەستبەسەر کرابوو، کە بەهۆی لێدان و ئەشکەنجە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕژیمەوە تووشی برینی قوڵی بەشەکانی ناوەوەی جەستەی ببوو، دوای ١٣ مانگ بەرگری گیانی لەدەست دا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٢، بەرزین حەمزەزادە تەمەن ١٦ […]

کۆڵبەرێک بەهۆی کەوتنەخوارەوەی لە بەرزاییە سنورییەکانی ناوچەی هەورامان، بە سەختی برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٢, کۆڵبەرێک بە ناسنامەی «بەهمەن دوپلورەی» دانیشتووی مەریوان، بەهۆی کەوتنە خوارەوەی لە شاخ لە بەرزاییە سنوورییەکانی ناوچەی هەورامان بە سەختی برینداربوو. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم کۆڵبەرە کە سەری بە سەختی برینداربووە، […]

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵ-بانە بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، شەوی ڕابردوو شەممە، ٩ی بەفرانباری١٤٠٢، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی بە دەمانچەی ساچمەیی لە سنووری هەنگەژاڵ بانە، بەشی خوارەوەی جەستەی بریندار بوو. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە “محەمەد زیبایی” ٢٤ ساڵ […]