هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنوری نەوسود بۆسە و تەقەیان لە کۆڵبەران کرد. هەینی ٢٥ ڕەشەمەی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنوری نەوسود بۆسە و تەقەیان لە کۆڵبەران کرد و بەشێکیان برینداربوون. زیاتر لە ٧ کاژێر کۆڵبەران لە بەرزایی سنور لە بۆسەی هێزەکانی هەنگی مەرزی بوون. تا ئێستا لە ژمارە و […]

کۆڵبەرێکی خەڵکی ڕەبەت بەهۆی کەوتنەخوارەوەی لە شاخ لە هێڵی سنووری بانە گیانیلەدەستدا. تەرمی ئەم کۆڵبەرە دوای سێ ڕۆژ لەلایەن خەڵکی ناوچەکە دۆزرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٢٦ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، تەرمی «ڕەحیم محەمەد زادە» کۆڵبەری خەڵکی “رەبەت”ی سەر بە شاری سەردەشت کە بە کەوتنەخوارەوەی لە شاخ گیانی لەدەست دابوو، دوای […]

“ڕەشاد پەرویزی”، هاووڵاتی خەڵکی شاری کامێران بە دانانی بارمتە لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سنە ئازادکرا. بەپێی زانیارییەکانی کۆڵبەرنیوز، “ڕەشاد پەرویزی” هاووڵاتی خەڵکی شاری کامێران بە دانانی بارمتە لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سنە ئازادکرا. ئازادی ناوبراو بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەن لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سنە بووە. ڕەشاد پەرویزی ئەندامی ئەنجوومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتی نۆژین […]

پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕانی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە لایەن بەکرێگیراوی کۆماری ئیسلامیەوە لە زڕگوێز تیرۆر کرا و گیانیبەختکرد. بەپێی زانیاری کۆڵبەرنیوز، شەمە ٢٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، «شۆعەیب زارێعی» خەڵکی گوندی تەختە سەر بە ژاوەرۆی سنە، چالاکی سیاسی و پێشمەرگەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕانی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە پلانێکدا، بە تەقەی بەکرێگیراوێکی کۆماری ئیسلامی تیرۆر […]

کۆڵبەرێکی گەنج بە لێدانی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵ بریندار بوو. بەپێی زانیارییەکانی کۆڵبەرنیوز، شەوی ڕابردوو هەینی ٢٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە دوای دەست گرتن بەسەر کۆڵەکەیدا، بە قۆناخە تفەنگ لە کۆڵبەرێکی گەنجیان دا و دەست و دەموچاوی ئەم کۆڵبەرەیان بریندار کردووە.بە پێی هەواڵەکە، […]

کۆڵبەرێکی دیکە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، چوارشەمەمە ٢٣ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە کۆڵبەرێک بە ناوی «سەعدی حوسێنی» خەڵکی شاری بانە بە سەختی برینداربوو. بەپێی هەواڵەکە ناوبراو بۆ چارەسەر بۆ نەخۆشخانە […]

کۆتا ڕۆژەکانی زستان و سەروبەندی وەرزی بەهار، وەبیرهێنەرەوەی خەسارێکی گەورە و کارەساتێکی ئینسانییە. ٣٦ ساڵ لەمەوبەر ڕێکەوتی ٢٥ی ڕەشەممە، لە کاتژمێر ١١:٣٥ خولەکی سەرلەبەیانی و لە دۆخێکدا کە شەڕی کۆنەپەرستانەی ٨ ساڵەی نێوان ئێران و عێراق لە کۆتاییەکانی خۆی نزیک دەبووەوە، چەند فڕۆکەیەکی بۆمب هاوێژی ڕژیمی بەعسی عێراق بەسەر ئاسمانی […]

سێ کۆڵبەر بەهۆی کەمین و ڕاوەدوونانیان لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە لە سنووری نەوسوود بریندار بوون. بەپێی زانیارییەکانی کۆڵبەرنیوز، شەوانی ٢٢ و ٢٣ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، سێ کۆڵبەر بەدوای کەوتنەوە کەمین و ڕاوەدوونانیان لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە لە سنووری نەوسوود، قاچیان بە سەختی بریندار بوو. ناسنامەی ئەم سێ کۆڵبەرە، «حەسەن ڕاستگۆ» تەمەن […]

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری مەریوان بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسوود بریندار بوو. بەپێی زانیارییەکانی کۆڵبەرنیوز، هەینی ٢٥ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود بە چەکی ساچمەیی تەقەیان لە کۆڵبەران کرد و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک دەموچاوی پێکراوە و بریندار بوو.بەپێی هەواڵەکە، ناسنامەی کۆڵبەرە بریندارەکە «محەمەد» […]

لە دوو حەوتووی ڕابردوودا لانیکەم ٤٨ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراو و بریندار بوون. بەپێی زانیارییەکانی کۆڵبەرنیوز، لە ١١ بۆ ٢٤ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ لانیکەم ٤٨ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆ، لێدان، کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەوە، ڕووداوی هاتوچۆ، ڕاونان و تەقینەوەی مین کوژراو و بریندار بوون. بەپێی هەواڵەکە، لە […]