ڕۆژی سێشەممە ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٢، پاسەوانانی سنووری ڕژیم لە هێڵی سنووری بانە تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کرد و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک کوژرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە “شۆڕش خەرگوشی” ٣٣ ساڵ تەمەن و خێزاندارە، خەڵکی گوندی “زاویە جیک” سەر بە شاری سەڵماس ڕاگەیاندراوە. پێشتریش کۆڵبەرنیوز لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت […]
کوردستان
کۆڵبەرێکی شاری سەلاس باوەجانی بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە نەوارمەرزی نەوسود بە سەختی شانی برینداربوو. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی دووشەمە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٢، کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٥ ساڵی خەڵکی سەلاس باباجانی بە ناوی “ئەمیر ئیلاهی” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە نەواری مەرزی نەوسود بە سەختی […]
سیامەند مینا، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٢، سیامەند مینا خەڵکی گوندی “گردە بەردان” سەر بە شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر کرا.بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان بەبێ فەرمانی دادگا چوونەتە […]
شۆڕش ئەبوبەکری (شۆڕەسوار)، هونەرمەندی خەڵکی شاری سەردەشت، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٢، شۆڕش ئەبوبەکری (شۆڕەسوار)، هونەرمەندی خەڵکی شاری سەردەشت، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستگیرکردنی شۆڕش ئەبوبەکری […]
شەوی یەکشەممە ١٧ی بەفرانباری ١٤٠٢ لە ئەنجامی بۆسە و تەقەی پاسەوانانی سنووری ڕژیم، کۆڵبەرێک لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەم کۆڵبەرە بریندارە کە ناسنامەی “حامید” تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی شاری شاهیندژە، بەهۆی بەرکەوتنی گوللەی ساچمەیی بەر “دەست”ی بریندار بووە. پێشتریش کۆڵبەرنیوز لە ڕاپۆرتێکی دیکەدا، برینداربوونی […]
سێ کەس لە گیراوانی بزووتنەوەی ژینا لە شاری بۆکان بە تۆمەتی “فەساد لەسەر زەوی” «فساد فیالارض» لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕژێمەوە تاوانبارکران. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، “ڕەئوف شێخ مەعروفی”، “محەمەد فەرەجی” و “کامڕان سوڵتانی”، سێ لە بەندکراوانی بزووتنەوەی ژینا لە شاری بۆکان، پاش ئەشکەنجە و لێکۆڵینەوەیەکی زۆر، لەلایەن سیستمی قەزایی ڕژێمەوە […]
جبرائیل ئەحمەدپوور، مەنسور نیکزاد، ئیدریس پەرویزی و ئاسۆ محەممەدی، چوار هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی یەکشەممە ١٧ بەفرانباری ١٤٠٢، هێزە ئەمنییەکانی شاری شنۆ لە گوندی “خانلەر” لە نزیک شنۆ، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی مەنسوور نیکزاد و ئیدریس پەرویزی […]
مورتەزا محەممەدی و ئیبراهیم محەممەدی دوو برای خەڵکی شاری سنە بە دانانی بارمتە بەشێوەیەکی کاتی لە زیندانی ناوەندیی ئەم شارە ئازاد کران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٧ی بەفرانباری ١٤٠٢، مورتەزا محەممەدی و ئیبراهیم محەممەدی دوو برای خەڵکی شاری سنە، بە دانانی بارمتە تا کۆتایی پرۆسەی دادگا، بە شێوەی […]
فواد فەتحی، چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە، بەندکراوی زیندانی ئێوین، بەهۆی باری جەستەیی ناجێگیرەوە بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی شاری تاران گواسترایەوە و دوای چەند کاتژمێرێک گەڕێندرایەوە زیندان. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بەپشت بەستن بە کومیتەی پارێزگاری لە عوسمان ئیسماعیلی، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ی بەفرانباری ١٤٠٢، فواد فەتحی، چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە و […]
ڕاپۆرتێک لە دوایین دۆخی عوسمان ئیسماعیلی لە زیندان نووسەر: زانا سەعیدزادە وەرگێڕان لە فارسی: ڕۆمان میرەکی عوسمان ئیسماعیلی چالاکی کرێکاری نیگارکێشی سەقز، کە دوو دەیە و نیوی تەمەنی لە دوورخرانەوە بەسەر بردووە و چەندین ساڵ لە زینداندا بەسەر بردووە، دوایین بارودۆخی لە زینداندا چۆنە؟ هەموو ساڵێک لە ١ی ئایار و […]