ڕەوشی تەندروستی بێهروز مورادی، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاس باباجانی کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نۆدشە بریندار ببوو، ناجێگیر ڕاگەیاندراوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕەوشی تەندروستی بێهروز مورادی، کۆلبەرێکی خەڵکی سەلاس باباجانی کە شەوی پێنجشەممە ٢٠ی ڕەزبەری ١٤٠٢ لە سنووری نۆدشە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی بریندار ببوو، […]

کۆلبەرێکی خەڵکی شاری بۆکان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووری هەنگەژاڵە لە شاری بانە بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢٣ی ڕەزبەری ١٤٠٢، کۆلبەرێکی خەڵکی بۆکان بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووری هەنگەژاڵە لە شاری بانە لاقی بە سەختی بریندار بووە.ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بە […]

ئەرسەلان سەفیاری کۆلبەرێکی خەڵکی شاری پیرانشار بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنووری پیرانشار بە سەختی بریندار بوو. ئەم کۆڵبەرە بۆ چارەسەرکردن بۆ ناوەندە پزیشکییەکانی هەرێمی کوردستان گواستراوەتەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٧ی ڕەزبەری ١٤٠٢، کۆلبەرێک بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی سنووریی پیرانشار و هەرێمی کوردستان بە سەختی بریندار بوو. […]

شەهرام ڕەسوڵزادە خەڵکی شاری سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران لە نەواری مەرزی ئەم شارە بە سەختی بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی خەرمانانی ١٤٠٢، شەهرام ڕەسوڵزادە خەڵکی شاری سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران لە ناوچەی سنووری “کانی زەرد” سەربە شاری سەردەشت بە سەختی […]

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی خەرمانانی ١٤٠٢، گەنجێکی کۆلبەر بە ناوی “ئەحمەد عوسمان محەممەدیان” بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە لە سنووری تەتەی هەورامان بە سەختی بریندار بوو و ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی خەرمانانی ١٤٠٢، کۆلبەرێک بە ناوی “ئەحمەد عوسمان محەممەدیان”، تەمەن ٢٤ ساڵ، خەڵکی […]

حەوت کۆلبەر خەڵکی شارەکانی سنە، بۆکان، سەردەشت و مەریوان لە بازاڕی چەمرزی بانە لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە دەستبەسەر و بۆ ماوەی هەشت کاتژمێر لێدان و  بێ رێزیان پێکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٤ی خەرمانانی ١٤٠٢، حەوت کۆلبەری خەڵکی شارەکانی سنە، بۆکان، سەردەشت و مەریوان لە بازاڕی چەمرزی بانە لەلایەن […]

کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی دۆسینە سەر بە شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران لە سنووری بانە گیانی لەدەست دا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ١٣ی گەلاوێژی ١٤٠٢، سوپای پاسداران لە سنووری بانە تەقەی لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کرد و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک کوژرا. به پێی ئه م ڕاپۆرته ناسنامه […]

هێزە نیزامییەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی کاسبکاران لە گوندی “سورەتوو” سەر بە سەوڵاوای مەریوان و دەستیان بەسەر زیاتر لە هەزار کارتۆن کاڵای کاسبکاراندا گرت. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢ی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٢، هێزە نیزامییەکان، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی کاسبکاران لە گوندی “سورەتوو”ی سەوڵاوای مەریوان و دەستیان بەسەر زیاتر لە […]

هێزەکانی هەنگی مەرزی لە مەرزی نەوسوود لە کۆڵبەرێکیان دا و مۆبایلەکەیان شکاند. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٣١ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە کۆڵبەرێکیان داوە بە ناوی “بەشیر ڕەحمانی”ی و مۆبایلەکەیان شکاندووە. بەپێی ڕاپۆرتێکی دیکە، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٣١ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢، سێ کۆڵبەری تەمەن ١٧ ساڵ، […]

لە ٢٤ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢دا، کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٣ ساڵ بە ناسنامەی “حوسێن خاڵە” دوای کەوتنەخوارەوەی لە شاخێک لەسەر سنووری “قەندیل” تووشی وەستانی مێشک بوو و لە نەخۆشخانەیەکی شاری ورمێ گیانی لەدەست دا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی ٢٤ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢، کۆلبەرێکی تەمەن ٢٣ ساڵ، خەڵکی گوندی “خڕی ئاغەڵان”ی سەردەشت، […]