دوو کۆڵبەر بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسود برینداربوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٦ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی بە گوللەی ساچمەیی و فرێدانی بەرد بەرەو کۆمەڵێک کۆڵبەر لە هێڵی سنووری نەوسوود دوو کۆڵبەریان بریندار کردووە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، “ئەفشار بابایی” خەڵکی سەوڵاوا “سەر”ی […]
کۆڵبەر
کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنوری نەوسود برینداربوو. چوارشەمە ٢٣ ڕەشەمەی ١٤٠٢، کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنوری نەوسود دەستی بە سەختی برینداربوو. ناسنامەی کۆڵبەرەکە «شادمان شەکری» هاوڵاتی پاوەیە. بەپێی ئاماری ٢٠٢٣ لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراوە، ٢٩٩ کۆڵبەر لە سنورەکان و ڕێگای نێوان ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و […]
کۆڵبەرێک هاوڵاتی سەقز بە تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنوری هەنگەژاڵی بانە برینداربوو. هەینی یازدەی ڕەشەمەی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنوری هەنگەژاڵی بانە تەقەیان لە کۆڵبەران کرد و کۆڵبەرێک هەردوو دەستی بە گولەی ساچمە بریندارە. ناسنامەی کۆڵبەرەکە «نوری درەزیارت» هاوڵاتی گوندی درەزیارت لە سەرشێوی سەقزە. شایانی باسە ساچمە بەر […]
هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنوری نەوسود بۆسە و تەقەیان لە کۆڵبەران کرد. هەینی ٢٥ ڕەشەمەی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنوری نەوسود بۆسە و تەقەیان لە کۆڵبەران کرد و بەشێکیان برینداربوون. زیاتر لە ٧ کاژێر کۆڵبەران لە بەرزایی سنور لە بۆسەی هێزەکانی هەنگی مەرزی بوون. تا ئێستا لە ژمارە و […]
کۆڵبەرێکی خەڵکی ڕەبەت بەهۆی کەوتنەخوارەوەی لە شاخ لە هێڵی سنووری بانە گیانیلەدەستدا. تەرمی ئەم کۆڵبەرە دوای سێ ڕۆژ لەلایەن خەڵکی ناوچەکە دۆزرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٢٦ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، تەرمی «ڕەحیم محەمەد زادە» کۆڵبەری خەڵکی “رەبەت”ی سەر بە شاری سەردەشت کە بە کەوتنەخوارەوەی لە شاخ گیانی لەدەست دابوو، دوای […]
کۆڵبەرێکی گەنج بە لێدانی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵ بریندار بوو. بەپێی زانیارییەکانی کۆڵبەرنیوز، شەوی ڕابردوو هەینی ٢٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە دوای دەست گرتن بەسەر کۆڵەکەیدا، بە قۆناخە تفەنگ لە کۆڵبەرێکی گەنجیان دا و دەست و دەموچاوی ئەم کۆڵبەرەیان بریندار کردووە.بە پێی هەواڵەکە، […]
کۆڵبەرێکی دیکە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، چوارشەمەمە ٢٣ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە کۆڵبەرێک بە ناوی «سەعدی حوسێنی» خەڵکی شاری بانە بە سەختی برینداربوو. بەپێی هەواڵەکە ناوبراو بۆ چارەسەر بۆ نەخۆشخانە […]
سێ کۆڵبەر بەهۆی کەمین و ڕاوەدوونانیان لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە لە سنووری نەوسوود بریندار بوون. بەپێی زانیارییەکانی کۆڵبەرنیوز، شەوانی ٢٢ و ٢٣ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، سێ کۆڵبەر بەدوای کەوتنەوە کەمین و ڕاوەدوونانیان لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە لە سنووری نەوسوود، قاچیان بە سەختی بریندار بوو. ناسنامەی ئەم سێ کۆڵبەرە، «حەسەن ڕاستگۆ» تەمەن […]
کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری مەریوان بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسوود بریندار بوو. بەپێی زانیارییەکانی کۆڵبەرنیوز، هەینی ٢٥ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود بە چەکی ساچمەیی تەقەیان لە کۆڵبەران کرد و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک دەموچاوی پێکراوە و بریندار بوو.بەپێی هەواڵەکە، ناسنامەی کۆڵبەرە بریندارەکە «محەمەد» […]
لە دوو حەوتووی ڕابردوودا لانیکەم ٤٨ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراو و بریندار بوون. بەپێی زانیارییەکانی کۆڵبەرنیوز، لە ١١ بۆ ٢٤ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ لانیکەم ٤٨ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆ، لێدان، کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەوە، ڕووداوی هاتوچۆ، ڕاونان و تەقینەوەی مین کوژراو و بریندار بوون. بەپێی هەواڵەکە، لە […]