بانە ؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

شەوی سێشەممە ١٦ی ڕەزبەری١٤٠٢، ئازاد ستارپەنا کۆڵبەری خەڵکی سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە، کوژرا.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، شەوی سێشەممە ١٦ی ڕەزبەری١٤٠٢، ئازاد ستارپەنا کۆڵبەری خەڵکی سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە، کوژرا.

بە پێێ ئەو ڕاپۆرتە، ناسناوی ئەو کۆڵبەرە «ئازاد ستارپەنا» ٤٣ ساڵ تەمەن، خاوەن ٢ مناڵ و خەڵکی گوندی دەرەزیارەتی سەر بە سەقزە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ١۴٠٢دا لە کۆلبەر نیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٨۵ کۆلبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان ڕێگاکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم گیانیان لەدەستداوە . لەم کۆی گشتییە، ١٣ کۆلبەر (١۵%) کوژراون و ۷۲ کۆلبەر (٨۵%) بریندار بوون.
لە کۆی گشتی ئەو ۸۵ کۆلبەرەی کە کوژراون و بریندار بوون، ۷۷ حاڵەت (۹۱%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

بانە؛ دانانی بۆسە و تەقەی ڕاستەوخۆ لە کۆڵبەران لە لایەن هێزەکانی هەنگی مەرزیەوە

چ نوامبر 8 , 2023
ڕۆژی دووشەممە ١٥ی ڕەزبەری١٤٠٢، بە هۆی دانانی بۆسە و تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە سنووری هەنگەژاڵی بانە، ژمارەیەکی زۆر لە کۆڵبەران بۆ ماوەی شەو و ڕۆژێک لە سنووری هەرێمی کوردستان ماونەتەوە و چەن کەسیشیان برینداربوون. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز،ڕۆژی دووشەممە ١٥ی ڕەزبەری١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە […]

You May Like