مێهدی سیمایی، کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی شاری سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی هەنگەژاڵ بانە بریندارکرا.
بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی پێنجشەممە، حەوتی بەفرانباری ١٤٠٢, کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز بە هێرشی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی هەنگەژاڵ بانە بریندارکرا.
ناوی ئەو کۆڵبەرە، مێهدی سیمایی، ٢١ ساڵ تەمەن بۆ کۆڵبەرنیوز ئاشکرا بووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو لە قاچ و ڕان بە ساچمە بریندارکرا و دۆخی جەستەیی جێگیرە.
بە پشتبەستن بە ئاماری کۆڵبەرنیوز
لە سەرەتای پاییز، لە یەکی ڕەزبەر تا یەکی سەرماوەز ١٤٠٢, (١٥٤) کۆڵبەر لە ناوچەی مەرزی کوردستان بەهۆی هێرشی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی، لێدان لەلایەن هێزەکانی ڕژێم و کەوتنە سەر مین، بریندار و قوربانی بوون. لێرەدا ٩ کۆڵبەر قوربانی و ١٤٥ بریندارکران. کۆی گشتی ١٥٤ کۆڵبەر کە بریندار و قوربانین ١٤١ کە دەبێتە (٪٩٢) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم بووە.