کۆمەڵێک لە ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و یەکسانیخواز لە بانە ،بە چالاکی تەبلیغی ، ٨ مارس ڕۆژی جیهانی ژنیان بەرز ڕاگرت.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سێشەمە ١٥ ڕەشەمەی ١٤٠٢ ،کۆمەڵێک لە ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و یەکسانخوازی بانە ،بە بەڕێوە بردنی ڕێوڕەسمێک،٨ مارس ڕۆژی جیهانی ژنیان بەرز ڕاگرت.
ئەم ڕێوڕەسمە بە سرودی ئینتەرناسیۆناڵ و خولەکێک بێدەنگی بە یادی گیانبەختکردوانی ڕێگای ئازادی و یەکسانی دەستیپێکرد. دواتر وتووێژێک دەربارەی دۆخی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی ئێران و جیهان، دۆخی ژنان لەژێر ستەم و شۆڕشی ژینا بەڕێوەچوو.
لە بەردەوامی ڕێوڕەسمەکەدا بە بڵاوکردنەوەی گوڵ و شیرینی لە نێوان ئامادەبواندا و جەژن و شادی کۆتایی هات.