بریندارکردنی کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسود

شایان زەحمەتکێش کۆلبەرێکی گەنجی خەڵکی گوندی “تین” سەر بە شاری پاوە لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا بۆ جاری دووەم لە ناوچەی سنووری نەوسود بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٢١ی گەلاوێژی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووری نەوسود تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆلبەر کردووە و لە ئەنجامدا کۆلبەرێک لە بەشی کەمەر بریندار بووە. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە “شایان زەحمەتکێش” خەڵکی گوندی “تین”ی شاری پاوەیە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەم کۆڵبەرە لە ٧ی گەلاوێژی ١٤٠١ لەگەڵ ٩ کۆڵبەری دیکە لە هەمان ناوچەی سنووریدا بریندار بووە.

ڕۆژی هەینی، ٧ی گەلاوێژی ١٤٠١، ١٠ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی کەوتنەخوارەوە لە شاخ لە سنووری “میلە”ی نەوسود، قاچ و پشت و دەموچاویان بریندار بوون.
به پێی ئەم ڕاپۆرته ، چواریان بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی بریندار بوون که ناسنامەکانیان بەم شێوەیه : “دلاوەر فەرامەرز” خەڵکی گوندی تین سەر به شاری پاوه به گولەی ساچمەیی له ڕووخساری دراوە، “حەیدەر خودکامه” خەڵکی پاوه کە بە گوللەی ساچمەیی لە لاقی دراوە، “کۆسار خوسرەوی” خەڵکی گوندی تین سەر بە شاری پاوە کە لاقی بریندار بووە و “عەلی بەهرامی” خەڵکی گوندی تین کە گوللەیەک لە لاقی دراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرته ، لەهەمان کاتدا ٦ کۆلبەری دیکه له ناوچەی سنووری نەوسود له کاتی ڕاوەدووناندا لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی کەوتوونەتە خوارەوه و بە شاخ و بەردەکان بریندار بوون کە ناسنامەیان بەم شێوەیەیە: “نیما حەیدەری” خەڵکی گوندی تین کە قولاپەی لاقی شکاوە، “لایق ئیسماعیل پوور” خەڵکی پاوه کە دەست و لاقی بریندار بووە، “جەواد فەرامەرزی” خەڵکی شاری پاوە لە ئەژنۆیدا بریندار بووە، “سەعید میهرەبانی” خەڵکی گوندی تین لە دەموچاو و ئەژنۆیدا بە سەختی بریندار بووە، “عەبدول عەبدی” خەڵکی گوندی نووریاب سەر بە شاری پاوە لە ناوچەی دەست و ڕان برینداربووە، “شایان زەحمەتکێش” خەڵکی گوندی تین سەربە شاری پاوە تووشی شکانی سەر و دەم و دەست بووە.

بە پشتبەستن بەو ئامارەی لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣دا لە کۆلبەر نیوز تۆمار کراوە، بە گشتی ٦١ کۆلبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان ڕێگاکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم گیانیان لەدەستداوە ، بەفربارین و بەستەڵەکی. لە کۆی ئەم کۆیە ١١ کۆلبەر (١٨%) کوژراون و ٥٠ کۆلبەر (٨٢%) بریندار بوون، لە کۆی گشتی ٦١ کۆلبەر کە کوژراون و بریندار بوون، ٤٢ حاڵەت (٦٩%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانەوە بووە .

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

پاوە؛ گیانلەدەستدانی ژنێکی کۆڵبەر دوای سێ ڕۆژ لە ململانێ لەگەڵ مەرگ

د آگوست 14 , 2023
زوبەیدە ڕەحیمی، ژنێکی کۆلبەری خەڵکی گوندی “زاوەر” سەر بە شاری پاوە کە تووشی جەڵتەی مێشک بوو، دوای سێ ڕۆژ لە ململانێ لەگەڵ مەرگ لە نەخۆشخانەی “ئیمام ڕەزا”ی شاری کرماشان گیانی لەدەست دا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠٢، زوبەیدە (ئەسمەر) ڕەحیمی، ژنێکی کۆلبەری خەڵکی گوندی “زاوەر”ی پاوە، کە […]

You May Like