بۆکان؛ سزای ٨ مانگ بەندی تەعزیری بۆ هەتاو ئەکرەمی

هەتاو ئەکرەمی لە ئەندامانی بنەماڵەکانی دادخواز لەلایەن دادگای یاسایی شاری بۆکان بە ٨ مانگ بەندی تەعزیری سزادرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ڕۆژانی ڕابردوودا، هەتاو ئەکرەمی هاووڵاتی ٤٢ ساڵان خەڵکی شاری بۆکان و لە ئەندامانی بنەماڵەکانی دادخواز لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای شاری بۆکان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە دژبەرەکان بە ٨ مانگ بەندکردن سزادرابوو کە سزای ناوبراو بۆ سزای پارەدان گۆڕا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان بۆ ڕەتکردنەوەی سزاکە لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای بۆکان، بەڵگەکەی بۆ پێداچوون بۆ دادگای شۆڕشی ورمێ نارد.

هەینی ١١ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هەتاو ئەکرەمی بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی هاوسەرگیری یەکێک لە خزمەکانی لە دەرەوەی وڵات بۆ ئێران گەڕابۆوە، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە لە ماڵەکەیدا لە شاری بۆکان دەستبەسەرکرابوو. هێزەکان ماڵی ناوبراویان پشکنیبوو و ژمارەیەک کەرەستەی تایبەتی و ئەلیکترۆنی ناوبراویان بردبوو.
پەڕەی ئینستاگرامی هەتاو ئەکرەمی بەهۆی بڵاوکردنی بابەتی ڕەخنەگرانە لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی سڕایەوە. ناوبراو پاش ٢٥ ڕۆژ دەستبەسەری لە ٤ی پووشپەڕی ١٤٠٣ بە بارمتەی کاتی ٦ ملیار تمەن و تا کۆتایی لێکۆڵینەوە لە گرتوخانەی ئیتلاعاتی ورمێ ئازاد کرابوو.
هەتاو ئەکرەمی، کچە ئامۆزای میهران ئەکرەمی لە گیانبەختکردوانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینایە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ورمێ؛ ئازادی کاتی تەیفور سەلیمی بابامیری

س سپتامبر 3 , 2024
تەیفور سەلیمی بابامیری بە دانانی بارمتەی کاتی ٣ ملیارد تمەن و تا کۆتایی لێکۆڵینەوە لە گرتوخانەی ورمێ ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، یەکشەمە ١١ی خەرمانانی ١٤٠٣، تەیفور سەلیمی بابامیری هاووڵاتی خەڵکی شاری بۆکان بە دانانی بارمتەی کاتی ٣ ملیارد تمەن و تا کۆتایی لێکۆڵینەوە لە گرتوخانەی ورمێ ئازاد کرا. ناوبراو […]

You May Like