بەرزاییەکانی تەتە؛ کەوتنە خوارەوە و برینداربوونی کۆڵبەرێک

کۆڵبەرێک لە بەرزاییەکانی سنووری تەتە بەهۆی کەوتنەخوارەوە بە سەختی بریندار بوو.

بەپێی زانیاریەکانی کۆڵبەرنیوز، هەینی ٢٠ ڕێبەندانی ١٤٠٢، کۆڵبەرێک لەکاتی تێپەڕێن لە بەرزاییەکانی سنووری تەتە کەوتە خوارەوە و بە سەختی بریندار بوو.  ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە “ڕەشاد بابایی”، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی شاری سنە، بۆ کۆڵبەر نیوز پشتڕاست کراوەتەوە.

هەروەها ئەو کۆڵبەرە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەورامان چارەسەری سەرەتایی بۆ کراوە و ڕاپۆرتەکان ئەوە دەڵێن کە بە هۆی خراپتربوونی باری تەندروستیەوە دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری مەریوان.

بەپێی ئەو ئامارانەی ٢٠٢٣ لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، ٢٩٩ کۆڵبەر لە سنورەکان و ڕێگای نێوان ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکاری وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوار لە شاخ و بەرزایی و حاڵەتی دیکە کوژران و بریندار بوون. لەم ژمارەیە ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژران و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکان بووە. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٣٠ لەوانە منداڵی خوار ١٨ ساڵن.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

به‌ستێنە كۆمه‌ڵایه‌تییەکانی شكڵگرتنی شۆڕشی١٣٥٧ی ئێران و هۆكاره‌كانی شكستهێنانی (به‌شی چوارەم)

ش فوریه 10 , 2024
له‌ بەشەکانی پێشووتردا باسی به‌ستێنە بابه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تییەکانی شكڵگرتنی شۆڕشی ساڵی ١٣٥٧ی ئێرانمان كرد. هه‌روه‌ها بارودۆخی سیاسی جیهانی ئه‌و سه‌رده‌م و ده‌وری زلهێزه‌كان له‌ گۆڕانكاری ئه‌و ده‌وره‌یه‌مان ده‌ستنیشان كرد. له‌ درێژه‌ی ئه‌م باسه‌دا ده‌چینه‌ سه‌ر پرسی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئەو بارودۆخەی كه‌ بووه‌ هۆی هاتنه‌ سه‌ركاری ڕژیمی ئیسلامی له‌ ئێران. له‌ ڕاستيدا […]

You May Like