هاوڵاتیەکی خەڵکی شاری جوانڕۆ بە ناوی شەعبان موریدی لە لایەن هێزەکانی ڕژێمەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.
بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، شەعبان موریدی ٣٢ ساڵ و خەڵکی شاری جوانڕۆ. لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە بەبێ حوکمی دادگا لە ماڵەکەی خۆیدا و بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر کراوە.
تا ئێستا هیچ زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر و تۆمەتەکانی بەرانبەر ناوبراو بەردەست نییە.
لە پێشتریشدا بەهۆی چالاکیەکانی خۆیەوە، شەعبان موریدی حوکمی دادگای بەسەردا سەپاوە و دەستگیر کراوە.