خەباتی ژنانی کورد؛ دژایەتیەکانی فێمینیزم و ناسیۆنالیزم

گفتوگۆ لەگەڵ پرۆفیسۆر شەهرزاد موجاب

سەرچاوە؛ ڕادیۆ زەمانە

وەرگێڕان لە فارسی؛ ڕۆمان میرەکی

پەرتوکی نوێی چارەساز شەهرزاد موجاب بە ناوی “ژنانی کورد، لە دڵی ململانێی مێژوویی نێوان فێمینیزم و نەتەوەگەری” بڵاوکراوە. بە گوتەی شەهرزاد موجاب، “ستەمی نەتەوەیی دڕندانە بەسەر کورددا دەکرێت کە ستەمی ڕەگەزی و چینایەتی دروستکرد”. هەڤپەیڤینی زەمانە و ناوبراو بخوێنەوە.

چارەساز شەهرزاد موجاب ئاشنایە بۆ توێژەران و خوێنەرانی توێژینەوەکانی ژنان؛ ساڵانێک چالاکی لە خەباتی فێمینیست، وانەگوتن لە زانکۆی تۆرنتۆ، بەشداری لە دەیان سیمینار و کۆنفرانس، بەڕێوەبردنی “توێژینەوەی یەکسانی و هاوکاری لە زانکۆی تۆرنتۆ” بڵاوکردنی گوتار و کتێب لە بوارانی شەڕ، ڕەگەز، کۆچبەری و توندوتیژی، متمانەدارە لە خوێندنی ژنان. شەهرزاد موجاب یەکێکە لە کەمینەی ژنی توێژەری دەرەوەی کورد زیاتر لە سێ دەیە بەردەوامە لە بابەتانی پێوەند بە ژنانی کورد لە عێراق، سوریا، تورکیا، ئێران و کوردانی دەرەوە کرد و بەرهەمی زۆری بڵاوکرد.

پەرتوکی نوێی چارەساز شەهرزاد موجاب مامۆستای زانکۆ و توێژەری فێمینیست بە ناوی “ژنانی کورد، لە دڵی ململانێی مێژوویی نێوان فێمینیزم و نەتەوەگەری” بە فارسی لەلایەن چاپگەی ئاسمانە لە تۆرنتۆ بڵاوکراوە. لەبارەی ناساندنی ئەم کارە، کە ساڵان لێکۆڵین و ڕامانە لە نایەکسانی ڕەگەزی لە کوردستان، ڕوانینە بۆ دەرکەوتنی ڕاپەڕینی ژینا لە ١٤٠١، گفتوگۆمان هەبووە.

بە کورتی لە پێکهاتەی پەرتوک؛ بەش و بابەتانی نێوەندی و پاڵنەر بۆ نووسینی..

پەرتوکی “ژنانی کورد، لە دڵی ململانێی مێژوویی فێمینیزم و نەتەوەگەری” دەرئەنجامی ساڵان نووسینە لە بەرخۆدان و خەباتی ژنانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و کوردانی دەرەوە. پریشکی ڕاپەڕینی شۆڕشڤانی ژینا و داگیرسانی ئەم ئاگرە لە کوردستان لە ڕوانینی گشتی مێژوویی و هزری و ڕامیاری لەم پەرتوکە هەیە. بابەتان لەسەرەتا بە ئینگلیزی نووسراون. بەڵام وەرگێڕانی ئەم دەقە فارسییە کۆکران و نووسراون. پەرتوکەکە لە هەڵبژاردنی ٨ نووسینی سەربەخۆیە (پەرتوکێک و بابەتێک و ٦ بەشی پەرتوک) لە یەک بەرهەم دەستکاری کراون. بەشێک لە دەقی سەرەتایی لە دوو دەیەی ڕابردوو نووسران، بۆ گشتگیری دەقەکە و بێدووبارە، سڕینەوە یان گواستران و هەندێک سەردێڕیش گۆڕاون لەگەڵ بەرهەمەکە بگونجێت. بەشی چەمکی بنەڕەتی لە کۆتایی پەرتوک خوێنەران ئاشنا دەکات بە وشەی سەرەکی هزری لە پەرتوک بەکارێنراون.

پەرتوکەکە بە پێشەکی ناوی “سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی؛ ململانێی هزری نوێ لە بواری ڕەگەز، نەتەوە و چینایەتی” دەست پێدەکات. لەم پێشەکییە دوو خاڵ هەیە؛ یەکەم؛ لە پاشخانی هزری- ڕامیاری خۆم وەک وانەبێژ و لێکۆڵەری مارکسیستی- فێمینیست دەست پێدەکەم و دەنووسم؛ “من کورد نیم”. لە شیراز لەدایک بووم و لە بزووتنەوەی خوێندکاری تاراوگە ”کۆبڕیارگەی بوژانەوە” فێری جیهانگەری بووم و لە پێوەندی نەتەوەیی و پێناسیی ڕزگارم بوو. لەگەڵ دەستپێکی بزووتنەوەی خۆڕاگری کورد لە دژی هێرشی سەربازی دەوڵەتی ئیسلامی نوێ لە ساڵی ١٩٧٨، یەکەمجار چوومە کوردستان. لە شاخ و بەرخۆدانی ئازایانەی خەڵکی سنە لە شەڕی ٢٤ ڕۆژە ”٤ تا ٢٨ی گوڵانی ١٩٧٩” لەگەڵ هاوڕێی ژیانم، ئەمیر حەسەنپوور، گرنگی جیهانگەریم بینی؛ کە ”جیهانگەری ڕەگەزی مرۆڤانە” و بە تایبەتی لە ئێران دژی نەتەوەگەری نێوەندگەرای فارسیە، پەسەندی مافی چارەنووسی نەتەوەیانی چەوساوە تا جیابوون، پەسەندی پێوەندی ستەمی نەتەوەیی لەگەڵ دەسەڵاتی سەرمایەداری- ئیمپریالیستی لە ئێران، تێگەیشتن لە پرسی نەتەوەیی کە بەشێکی دانەبڕاو لە شۆڕشی سۆسیالیستی” دووەم؛ پێداچوونەوە بە توێژینەوەکانی ژنانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ڕۆژاوادا دەکەم و لەگەڵ نەتەوەگەری لە بناغە هزریەکانی ڕەوتی فێمینیستی جیاواز دەکۆڵمەوە.

پەرتوکەکە شەش بەشی هەیە و بەشی “چەمکی سەرەکی” بۆ لێکۆڵینەوەی داهاتوو بەسوودە. ناونیشانی بەشی یەکەم تایبەتە بە “ژنانی کورد لە مێژووی دوور”، بەشی دووەم تایبەتە بە “ژیانی ژنانی کورد لە پێنج خاکی دراوسێ”، بەشی سێیەم تایبەتە بە بەڵگەی مێژوویی گرنگ “ئەزموونی ژنانی کورد لە کۆماری کوردستان ١٩٤٦”. لە بەشی چوارەمدا، “ژنانی کورد لە کۆکوژی و ڕەگەزکوژی”، لایەنی جیای ئەزموونی ژیاوی ژنانی کورد دەکۆڵێتەوە لە باشوری کوردستان بە فراوانی توندوتیژی ڕەگەزی هەیە. بەشی یەکەمی ئەم بابەتە تایبەتە بە لێکۆڵینەوە لە چەمکی “کۆکوژی” و شەڕ، بەشی دووەم لێکۆڵینەوە لە ئەزموونی ژیاوی ژنانی کوردی باشوری کوردستان پاش شەڕی کەنداوی فارس و پێوەندی نێوان توندوتیژی ڕامیاری و ڕەگەزی، نەتەوەگەری و شەڕ، کوشتنی شانازی و ڕوانینەکانی مارکسیستی فێمینیست دەربارەی ئاڵۆزی ستەم و بەرخۆدانی ژنانە. بەشی کۆتایی ئەم بابەتە بە خوێندنەوەی بەڵگەی کوشتنی “فادیمە شاهینداڵ”، هەندێک بابەتی ڕامیاری و ڕۆشنگەری کوشتنی شانازی لە ڕەوەندی کوردی. بەشی پێنجەم شرۆڤەیە بۆ “ژنانی کورد لە بازنەی بێکۆتایی لەناوچوون، ئاوەدانی” بابەتی کۆتایی لێکۆڵینەوەی هزری کۆمەڵناسی ڕەوەندی کوردیە لە “ژنانی کورد لە خەباتی فێمینیستی جیهانی”.

بابەتی نێوەندی پەرتوک لە ناونیشان هەیە “ململانێی نێوان فێمینیزم و نەتەوەگەریە”. پاشخانی مێژوویی شێوازی هزری ئێوە بۆ ئەم ململانێ پێشکەشی دەکەن چییە و ئەم ململانێیە چۆن لە دوو جەمسەری “پیاوسالاری” و “نەتەوە” نوێنەرێتی دەکرێت؟

لە خاڵێکی هزری و مێژوویی گشتی دەست پێدەکەم. لە ململانێی نێوان فێمینیزم و نەتەوەگەری کە نەتەوەگەری و فێمینیزم لە هاوکاتدا، لە “سەردەمی ڕۆشنگەری” لە ئەوروپا لە سەدەی ١٨ و هاوکات لەگەڵ شۆڕشی سەرمایەداری لە بەریتانیا دروستبوون، فەڕەنسا، هۆڵەندا و هەرێمە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. فێمینیزمی ئەو سەردەمە فێمینیزمی لیبراڵ بوو، بەڵام ڕوانینی لە سیستەمی سەرمایەداری گەشە تێنەپەڕی و وەکو ڕامیاری و جیهانبینی سەرمایەداری بوو، بەڵام لەگەڵیدا ناکۆک بوو. هۆکاری ئەم لێکچوونە بەڵام ململانێیە کە پرۆژەی نەتەوەگەری لە گەشەی سەرمایەداری ئامانجی گۆڕینی ئەو “بکەرانە” بوو کە هۆگری دەرەبەگ و کەنیسە و مزگەوت بوون بۆ “هاوڵاتی”. لە سەرمایەداری و یاسای ڕامیاری- یاسایی، واتە سەرمایەداری – لیبراڵ- دیموکراسی، هاوڵاتیان “ئازاد”ن لە یاساوە یەکسانن و نەتەوە پێکدێنن. سەرچاوەی دەسەڵات لە نەتەوەیە نەک پاشا و خودا. نەتەوە پێکهاتەی یاسایی- ڕامیاریە نەک هەر پابەندی یەکسانی هاوڵاتیان دەکات، بەڵکو ڕێگە بە هاوڵاتیان دەدات لە دەنگدانی ئازاد بڕیارگەی خۆیان هەڵبژێرن و پێوەندییەکانیان بە یاسایی لە نوێنەرانی بژێردراو ”نوێنەرگە” ڕێکبخەن.

بە پێچەوانەی نواندنی ڕامیاری- یاسایی، دیموکراسی سەرمایەداری لەسەرەتاوە سیستەمێکی پیاوسالاری، باوکسالاری، ڕەگەزگەرایی و چینایەتی بوو. ژن و پیاوی کرێکار، کرێکارانی گوند و شاران، کۆچبەران و کەمینەی ڕەگەزی و ئایینی هاوڵاتی پلە دوو و سێ بوون، چونکە لە گرنگترین پلەی هاوڵاتێتی، مافی دەنگدانی نوێنەرگە و نوێنەری بڕیارگە و مافی دەنگدانی نوێنەری بڕیارگە بێبەش بوون بەربژێربن بۆ نوێنەرگە و بەرپرسانی بڕیارگە. سەرمایەداری نەیتوانی بڵێت لە هەژموونی چینایەتی و ڕەگەزی و باڵادەستی ڕەگەزی خۆی. دوای سەدە و نیوێک خەبات، دواجار مافی دەنگدان بڵاوبۆوە، بەڵام خەباتی ژنان بۆ مافی دەنگدان بۆ سەدەیەکی دیکە بەردەوام بوو، یەکەم بڕیارگەی سەرمایەداریش بە فەرمی بڵێت ئەم مافە ئوسترالیا بوو ”١٩٣٠”.

ئەمڕۆ لە دەوڵەتانی نەتەوەیی سەرمایەداری یەکسانی یاسایی زۆر هەیە. فێمینیزمی لیبراڵ دوای دوو سەدە و نیو ئامانجی سەرەکی خۆی گەیشتوە. بەڵام جیاکاری لە دژی ڕەگەزێتی و ڕەگەز لە ڕامیاری، ئابوری، ڕۆشنگەری، پەروەردە، هونەر، یاسا و بێگومان لە بواری تایبەتی ژیانی خێزانی و پێوەندی ڕەگەزێتی بەردەوامە، فێمینیستانی لیبراڵ دژی ئەو جیاکاریەن. بەڵام سیستمی سەرمایەداری و شێوازی یاسایی- ڕامیاری پیاو، باوکسالاری و ڕەگەزگەرایە، بەهۆی یەکەم؛ پێشکەوتنی یاسا و یەکسانی، ئەم یەکسانییە ناتەواوە. دووەم؛ یەکسانی یاسایی ناتوانێت نایەکسانی ڕەگەز، ڕەگەزێتی، بنچینە و چینایەتی لە دەرەوەی یاسا بەردەوامە لەناو ببات. لە باشترین حاڵەت یەکسانی یاسایی ڕێگە بە ستەم دەدات، سنووردارە یان لە هەندێک کاتدا قەدەغەیە ”بۆ نمونە مافی هاوژینگیری نابینایان، کار و خوێندن بۆ ژنان، لەباربردن و زۆر شتی تر”، بەڵام بەڵگەکانی نابینا، ژنان، کەمینەی نەتەوەیی و ڕەگەزی دەرەوەی یاسا، واتە لە نوێنەرگە و خوێندنگە و زانینگە و بازاڕی کار، لە پێگەی نالەبارترن لە پیاوان، نەتەوەی باڵادەست، ڕەگەزی دەسەڵاتدار ”بۆ نمونە، ڕەگەزی سپی پێست” و چینی دەسەڵاتدار، نەریت و پێکهاتەی ڕەگەزگەرایی نێر، پیاوسالاری کاریگەری و چاکسازی یاسا سنووردار دەکەن. بە کورتی، فێمینیزمی لیبراڵ یەکسانی سنوورداری شێوازی ستەم لەگەڵ نایەکسانی ئابووری و ستەم هاوبەش دەکات. یەکێکە لە تایبەتێتی سەرەکی سەرمایەداری، تایبەتێتیە کە لایەنگرانی سەرمایەداری، فێمینیستانی لیبراڵ بە ئاگایی بەرهەم دێت و بەرهەم دێنرێت.

با گەڕانەوەی مێژووییمان بۆ ساڵی ١٩٤٦ و دامەزرانی “کۆماری کوردستان” لە مەهاباد هەبێت. ئێوە دەڵێن، “یەکێتیی ژنانی دیموکراتی کوردستان” لە کۆماری کوردستان پێکهێنرا، بەڵام ئەمە “ئەنجامی بزووتنەوەی فێمینیست” نەبووە و هێشتا “بەڕێوەبەرێتی سیاسی پیاو” زاڵ بووە، بۆیە هەمیشە خزمەت بە داوای “سازدانی نەتەوە”ی پارتی دەسەڵاتدار کرد، لانیکەم پێوەندی پیاوسالاری لە کۆمەڵگە کەمیان کردبوو و شکستی هێنا؛ تەمەنی کۆماری کوردستان زۆر کورت بوو، ئایا کۆماری کوردستان توانای هەبووە بۆ نەهێشتنی پێوەندی پیاوسالاری و دەرەبەگی و خێڵ لە کوردستان؟ بەڵگەکان چی دەڵێن؟

دەربارەی پرۆسەی مێژوویی نەتەوەگەری کورد، لێکدانەوە هەیە. یەکەمین گوتنی هزری نەتەوەگەری کورد لە دەیەی کۆتایی سەدەی ١٩ لە شیعری “حاجی قادری کۆیی” ‘١٨٩٧ مردووە’ هەیە، باسی مافی ژنانە لە پەروەردە. لە سەرەتای سەدەی ٢٠، چاپگەی کوردی کە نەتەوەگەری ئامێری بوو، “پرسی ژن” لە فێمینیزمی لیبراڵ وروژاند. ئامانجی نەتەوەگەران سازدانی نەتەوەی کورد بوو، لەم پڕۆژەکردنە ژنان ڕۆڵی کاریگەربوون. بۆ نموونە پەروەردەی منداڵانی پسپۆڕی زمانی کوردی و ڕۆشنگەری “ڕەسەن” کوردی بن و دەتوانن “پارێزەر” ڕۆشنگەری و نەریتی کوردی بن. پاش جەنگی جیهانی یەکەم لە 1919 یەکەم ڕێکخراوی ژنانی کوردیان لە ئەستەنبوڵ دامەزران و لە کاریگەری بزووتنەوەی ژنانی ئەوروپی بەتایبەت بزووتنەوەی مافی دەنگدان لەو سەردەمەدا لە وڵاتانی وەک ئوسترالیا و نەرویج ئەنجامی هەبوو. بەڵام بزووتنەوەی نەتەوەگەرانی کورد بە درێژایی سەدەی ٢٠ چالاک بوون، وەک بزووتنەوە نەتەوەییەکانی دیکەی ڕۆژاوا و ڕۆژەڵات، پیاوانە و پیاوسالاری، باوکسالاری بوون. ڕزگاری ژن، تا یەکسانی یاسایی، هەرگیز جێگەی لە بەرنامەی بزووتنەوە و ڕێکخراوی ڕامیاری نەکرد. یەکەم شۆڕشڤانان، وەک شۆڕشی شێخ سەعید ‘١٩٢٥’، سەید ڕەزا ‘دەرسیم ١٩٣٧- ١٩٣٨’، شێخ مەحمود ‘سەرەتای ساڵانی ١٩٢٠’ و سمایل بەگی سمکۆ ‘١٩٢٠’، شۆڕشانی دەرەبەگی و خێڵەکی و دژە ژن بوون. پارتانی ڕامیاری وەک “خۆیبوون” ‘کوردەکانی باکور’ تا “کۆمیتەی ژ- ک” ‘کوردەکانی ڕۆژەڵات، ١٩٤٢’، “پارتی دیموکراتی کوردستان” ١٩٤٥و هتد، پلانیان نەبوو بۆ یەکسانی نێوان ژن و پیاو. ئەم ڕێکخراوانە پیاو بوون و نەیانهێشت ژنان لە پێکهاتە و چالاکی سیاسی و سەربازی بەشداربن. تەنیا بەشداری ژنان لە بزووتنەوەی نەتەوەیی یان لە ڕێکخراوێکی نەتەوەگەری یان کۆمۆنیستی بە مانای داڕمانی پێکهاتەی توندوتیژی نێر/ پیاوسالاری نییە.

من بە “دژایەتی نەتەوەگەری و فێمینیزم” لە “کۆماری کوردستان” ‘1946’ دەڵێم، پێویستە سەرەتا لە پێوەندی ڕەگەزی لە ئێران لە کۆتایی سەدەی ١٩ بڕوانین؛ کاتێک ڕۆشنگەرانی نەتەوەگەر و لیبراڵ پۆلی ستەمی ژنان و بەتایبەتی باڵاپۆشی و جیاکاری و فرەژنی و نەخوێندەواری پرسیار کرد. لە سەردەمی شۆڕشی دەستووری ساڵانی ١٩١١- ١٩٠٦، سۆسیال دیموکراتان و ئەندامانی ڕادیکاڵانی بڕیارگەی نوێ داوای مافی دەنگدانی ژنان بوون و ڕێکخراوی بنەڕەتی زۆر لە باکووری ئێران دروست کرد. سەرکوتی توندوتیژی شۆڕش لە ١٩٢٠ دەنگی ڕادیکاڵانی بێدەنگ کرد، بەڵام لە دەرەوەی بڕیارگە، ژنان بەردەوام بوون لە ڕێکخستن و گۆڤار و داکۆکی لە مافی یەکسان و کردنەوەی خوێندنگەی کچان. زۆربەی ئەو چالاکییانە تەنیا لە تاران و شارانی گەورە سنووردار بوون و شارانی کوردی و زۆربەی وڵاتیش کاریگەری لەسەر نەبوو. ئەو کۆنەپەرستانەی لە ناو پیاوانی ئایینی و لە بڕیارگە ئامادە بوون، هێزی سەرەکی دژایەتی داوای ژنان بوون.

زیادەڕۆیی بڕیارگە لە پێوەندی ڕەگەزی کوردستان پاش کودەتای ١٩٢١ زیاتر دەرکەوت کە بڕیارگەی ناوەندی سەربازی و مرۆیی بۆ هەموو شاری گەورە و بچووک فراوانتر کرد. ڕەزا شا، ئەفسەرێکی سوپا، ستەمکارێکی زۆر نێوەندی دامەزراند بە سەرەکی دەسەڵاتی سەربازی بەکاردێنا. لە سەرەتای سییەکانی سەدەی ڕابردوو چالاکی ژنانی سەربەخۆی سەرکوت کرد و نێوەندانی دەسەڵاتی ئایینی شکاند. پاشایەتی پەهلەوی، وەکو تورکیای کۆماری و سوودگر، بڕیارگەی گشتگیری نەتەوەگەری، زانستی، نوێگەری و ڕۆژاوایی بوو کە ڕۆڵی گەورەی بۆ ژنان کرد لە پرۆژەی نەتەوەسازی نێر/ پیاوسالاری فارسی نێوەندی. ژنانی ئەم وڵاتە زۆر نەتەوەیی، زۆر زمان، زۆر ڕۆشنگەری نوێگەرە، ڕۆژاوایی و ئێرانی، فارسی بن.

دیارترین زیادەڕۆیی لە پێوەندی ڕەگەزی، بڕیاری ڕەزاشا بوو لە ١٩٣٦ بۆ نەمانی باڵاپۆشی ژنان بە هێز کرا. بەپێی ڕاسپێری نهێنییەکانی بڕیارگەی ئەو سەردەمە، پێویست بە دۆزینەوەی باڵاپۆشی لە گوندان و کۆچەرییەکانی وڵات نەبووە، بەتایبەتی لە کوردستان کە ژنان هەمیشە بێ باڵاپۆشی بوون. بەڵام پۆشاکی ڕەنگی و جیای ژنانی کورد بە “ناشیرین و پیس” دادەنرا و ناچار بوو بە “پۆشاکی شارستانی ژنان” یان بەڕاستی پۆشاکی ڕۆژاوایی بگۆڕێت. لەکوردستان “پۆشاکی گشتگیری” کە بڕیارگە سەپاندبووی، لەبری پۆشاکی ئەوروپی، بە پەهلەوی یان ئەجمی ناسرابوو. کاری دیکەی فەرمی کردنەوەی یەکەم خوێندنگەی بڕیارگەیی بوو بۆ کچان و ”چەند کەسی تریش” لە ساڵانی 1930 لە شارانی کوردی.

”ئەو ستەمی نەتەوەیی دڕندانەیە بەسەر کورددا دەکرێت هۆکاری ستەمی ڕەگەزی و چینایەتیە. نەتەوەگەران هۆشداری دەدەنە ژنان کە “نەتەوە” لە مەترسی دوژمنە و پێویستە “شان بە شانی پیاوان” لەگەڵ دوژمنی بێگانە شەڕ بکەن و ئەگەر داوای هەبوو، پێویستە پاش ئازادی نەتەوە پەروەردەیان بکەن. بێگومان دەمێکە ئەمە بە کرێکارانی کورد دەگوترێت”. یەکێتی سۆڤیەت و بەریتانیا لە جەنگی جیهانی دووەم ئێرانیان داگیرکرد و لە ١٩٤١ محەممەد ڕەزا باوکی جێگرتەوە. ماوەی کەم پاش کۆتایی شەڕەکە، نەتەوەگەرانی کورد و ئازەربایجان لە ١٩٤٦ بڕیارگەی سەربەخۆیی کورتی لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران دامەزراند. بڕیارگەی نەتەوەیی ئازەربایجان مافی دەنگدانی بە ژنان دا و کۆماری کوردستان هانی بەشداری ژنانی لە ژیانی گشتی لە دەرەوەی خێزانیدا. “پارتی دێموکراتی کوردستان” کە دامەزرێنەری “بڕیارگە بچووکە” بوو، پارتی ژنانی دەستپێکرد، کە پەروەردەی ژنانی پێشکەوت و بۆ پشتیوانی کۆمار کۆیان دەکرد. ژنانی مامۆستا و خوێندکارانی خوێندنگەکانی کچان لە ئاهەنگی فەرمی و گشتیگەکانی دیکە بەبێ باڵاپۆشی و بە گشتگیری و پۆشاکی نەتەوەیی کوردی دەرکەوتن. ئەزمونی کورتی ئەم دوو بڕیارگە لە ساڵێک بەهۆی هێرشی تاران ڕووخێنران، شکستی دەسەڵاتی پاشایی پەهلەوی لە هاوبەشی ژنانی نافارس لە بڕیارگەی فارس، نێوەندگەرا نیشاندا. نەتەوەگەرانی کورد جێگرەوەی خۆیان دروست کردبوو، دەوڵەتێکی کوردی بوو لە بنەمای بنچینەی کورد دامەزرابوو لەگەڵ زمان و ڕۆشنگەر و مێژووی نەتەوەیی دایکی، کوردستان، کە بیرۆکەی تایبەتی “ژنی کورد” بوو.

کاتێک کۆماری کوردستان لە ١٩٤٦ لە ئێران دامەزرا، پێکهاتەی کوردی تایبەتێتی هەبوو؛

١؛ زۆربەیان گوندی و سیستەمێکی پێشکەوتووی پێوەندی دەرەبەگی و پێکهاتنی خێڵی بەهێز بەڵام لە دابەزیندان.

٢؛ ژمارەی خەڵکی شاران بە هێواشی و بەردەوام گەشە دەکات.

٣؛ گەشەی سەرمایەداری بچووک و بازرگانی.

٤؛ ڕۆشنگەرانی زانستی دەردەکەون.

جگە لە پیشەسازی نەوتی خاو لە کوردستان، لە کەرکوک و کرماشان هیچ پێشکەوتنی پیشەسازی نوێ و کرێکار نییە. بوونی ژنان لە ژیانی پەروەردەیی و ڕامیاری کۆماری کوردستان جیای دەکات لە شێوەکانی پێش نوێی بەڕێوەبەرێتی سەربەخۆی کوردی، بەڵام لە کۆتاییدا ململانێی دەسەڵاتی بڕیارگە لەم کۆمارە ڕەچەڵەکی ڕەگەزی نێرانە هەبوو. خەباتی نەتەوەگەری بۆ بەڕێوەبەرێتی سەربەخۆ، وەک یاسای جیهانی کە پشتیوانی بەڕێوەبەرێتی کورد دەکەن، ڕامیاری پیاوسالارییە. پێداچوونەوەم بە ڕۆڵی ژنان لە سیاسەتی نەریتی پیاوانە لە کۆماری کوردستان لە بنەمای لێکۆڵین لە بڵاوکراوە و بەڵگەی بڕیارگە و هەڤپەیڤین لەگەڵ ژنان و پیاوان لە کۆماری کوردستان ژیاون. ئەم بڕیارگە چەند هەنگاوی بۆ بەشداری ژنان لە گۆڕەپانی گشتی کرد. بەڵام ژنان لەبری وەک چالاکوان لە بزووتنەوەی ژنان یان بەڕێوەبەر یان ئەندامی چالاکی پارتی دەسەڵاتدار کار بکەن، بۆ پشتیوانی لە بزووتنەوەی نەتەوەگەران دەچوونە کۆمەڵەی مێینان، دەرەکی. پیاوانی ڕێبەرانی ئەم بزووتنەوەی نەتەوەگەرا ڕۆڵێکی “دروست” و “شانازیانە” بۆ ژنان پێشبینی دەکرد و بە هێمای نەتەوەی نوێ و “دایکی نێوداری وڵات” دەزانی. داوا لە ژنان کرا کە پێوەندی بە پیاوان بکەن و بەشداری لە ڕزگاری نیشتمان بکەن.

هەرچەندە بەڕێوەبەرێتی کۆماری کوردستان مافی دیموکراسی لە زۆرینەی خەڵک ”کۆڵبەران” ڕەتکرد، بەڵام گرنگی بە ژنان دەدا. ئاهەنگەکانی “سەربەخۆیی کوردستان” لە ١٨ مانگی یەکی ١٩٤٦ کرا و لە چەندین ژمارەی ڕۆژنامەی کوردستان هەبوو. بەپێی بەڵگە و یادەوەری، ژنانی “پیشەییانە” یان چالاکوانە لە کۆماری کوردستان ئامادە بوون و بیرۆکەی جیاوازیان لە پێوەندی ڕەگەزی نەبووە لە چاو بەڕێوەبەری پیاوان. ژنانی خوێندەوار بڕوایان بە پەروەردەی ژنان و یەکسانی فەرمی لەگەڵ پیاوان هەبووە، بەڵام ئاڵنگاری پێوەندی پیاوسالارییان نەکرد. ئەزموونی کۆماری کوردستان ئەو ڕەوتانە دەردەخات کە توێژەرانی دیکەی بزووتنەوەی نەتەوەگەران لە جیهان، بزووتنەوەی فێمینیستی دواکەوتووی بزووتنەوەی نەتەوەگەریە. هۆشیاری نەتەوەگەری فراوانتر و زۆر کۆنتر بوو، هەرچەندە ڕزگارکەری و مافی یەکسانی ژنان و بەشداری لە خەبات لە کارسیستەمی ناسیۆنالیزمی کوردی بوو، بەڵام ئەم شێوازی هۆشیارییە جگە لە داوای دروستبوونی سیاسەتی فێمینیستی تەنیا لیبراڵ هیچی دیکە نەبوو. ستەمی نەتەوەیی دڕندانەیە کە بەسەر کوردا دەکرێت، هۆکاری ستەمی ڕەگەزی و چینایەتیە.

مێژووی بزووتنەوەی ڕزگارکەری ژنانی کورد سەرکوت کرا و زانیاری کەم هەیە لەسەر دەستکەوت و شکستەکانی. شرۆڤەی ئەم مێژووە پێوەندە بە پێشکەوتنی ئەم بزووتنەوەیە. فراوانی شارێتی، دروستبوونی چینی نێوەند، پێشکەوتنی پەروەردە و دەرکەوتنی ڕەوەندی کوردی لە ڕۆژاوا، بەشدارن لە پێشکەوتنی بزووتنەوەی فێمینیست و زیادبوونی پێوەندی لەگەڵ فێمینیستی سۆسیالیست و ڕادیکاڵان. ڕەخنە لە سیستەمی پیاوسالاری، باوکسالاری لەلایەن فێمینیستانی کورد، دەمێکە دەستی پێکرد. لێکۆڵین لەو بوارە زۆر قورسە بەهۆی نەبوونی ئامراز بەتایبەتی دەقی نووسراو و چاپکراو و بەڵگەی هەڵگر. ڕامیاری توندی “کوشتنی زمانەوانی” و سەرکوتی ئازادی گوتن، لێکۆڵینی مێژووی زاری سنووردار کرد. بەڵام بێهەڵوێستییە ئەگەر نەتەوەگەری تاکە بەربەستە لەبەردەم ئازادی ڕەگەزێتی، ڕەگەزی. نەتەوەگەران بە گوتنی ستەمی نەتەوەیی ژنان هۆشداری دەدەن کە “نەتەوە” لە مەترسیە لەلایەن دوژمن و پێویستە بۆ ئێستا “تەنها شان بە شانی پیاوان” لەگەڵ دوژمنی بێگانە شەڕبکەن و ئەگەر داوایان هەبوو، پێویستە پاش ئازادی نەتەوە. دەمێکە هەمان شت بە کرێکارانی کورد دەگوترێت.

لە وەڵامی بەشی کۆتایی پرسەکەت، ئایا کۆماری کوردستان “توانای پێویستی هەبوو بۆ نەهێشتنی پێوەندی پیاوسالاری و دەرەبەگی و خێڵەکی لە کوردستان؟” دەڵێم نە لە ڕووی ڕامیاری و هزرڤانی، کۆماری کوردستان توانی دوو ململانێی گەورەی کۆمەڵگەی کوردی لەو سەردەمە، ململانێی ڕەگەزی و چینایەتی چارە بکات. ئەوە لە سروشتی چینایەتی و ڕوانینی پیاوسالاری ئەم بڕیارگە نەبوو کە بتوانێت ئەم ململانێیانە چارە بکات. زۆرینەی دامەزرێنەران و سەرکردان دەرەبەگ و سەرۆک عەشیرەتان بوون و بوونی بەشێک لە نەتەوەگەران ”ڕۆشنگەری گیانی و خوێندکار و هتد” و سەرمایەداری بازرگانی سروشتی دەرەبەگی ئەم بڕیارگەی نەگۆڕی و ڕامیاری نەتەوەگەری دەرەبەگی زاڵ بوو. “پارتی دیموکراتی کوردستان” لە هێڵی نەتەوەگەری دەرەبەگی بوو، توخمی دیموکراسی و ئازادیگەری تێدا ئامادەبوون، بەڵام چارەی ململانێی ڕەگەزی و چینایەتی پێویستی بە ئاسۆی شۆڕشڤانی ڕامیاری و هزرڤانی هەیە کە بتوانێت بەسەر پیاوان زاڵ بێت. دەسەڵاتی پیاوسالاری و پێکهاتەی چینایەتی بە تەواوی بیگۆڕێت، ئەم ئاسۆ ڕامیارییە لە پارتی دیموکراتی کوردستان نەبووە.

لە پەرتوک دەڵێیت “پارتە نەتەوەگەرایانی کوردی باشور” ڕۆڵیان لە “بەردەوامی پیاوسالاری” و دوورخستنی ژنان لە ژینگەی کۆمەڵایەتی کوردستاندا هەبووە، بە “بەرهەمهێنانی ستەمی پیاوسالاری” دەزانن. ئێوە هەوڵتان داوە لە ڕاپرسی گۆڕەپانی و ئامار ئەم ئەنجامە بسەلمێنن. بەڵام پارتانی کوردی لە ڕۆژەڵات وەک پارتانی کوردی لە باشور دەسەڵاتیان نییە و هەمیشە خۆیان بە زانستیتر ناوبرد، ئایا هێشتا کە “نەتەوەگەرای پارتانی کوردی” لە ڕۆژەڵات یەکێکە لە هۆکارانی بۆ ڕەتکردنی ژنانی کورد؟ یان نا، ئایا سیاسەتی دژە فێمینیستی کۆماری ئیسلامی ڕۆڵی گەورەتر دەگێڕن؟

ژنانی کوردی ڕۆژەڵات لە هیچ خەباتێک “ڕەت” نەکراون. هەرگیز بێدەنگ نەبوون، نە لەبەردەم پارتانی نەتەوەگەرای کوردی، نە لە بەرامبەر دەسەڵاتی ئایینگەری نێوەند، فارس- ئیسلامی. زیاتر باسی ئەم خاڵە دەکەم. با لە باشوری کوردستان دەست پێبکەم.

پارتانی ڕامیاری باشوری کوردستان، وەک پارتی دیموکراتی سەردەمی کۆماری کوردستان، لە ڕووی چینایەتی و هزرگەری، هێشتا نوێنەری پێوەندی کۆمەڵایەتی ئایینی پیاو، باوکسالاری و سەرمایەداری تازە پێشکەوتوو و یەکێتی لە پێوەندی ئیمپریالیستی و ڕامیارگەیی لە هەرێم. بەڵام گرنگی بە جیاوازی مێژوویی و ڕامیاری باشور و ڕۆژەڵات بدرێت. باشوور زیاتر لە ڕۆژەڵاتی کوردستان ئاشنای چەمک و تەوەری شەڕ، وێرانی، زیان، پەنابەری، ئاوارەیی، توانەوە، توندوتیژی، خەباتی چەکداری، کۆکوژی، ڕەگەزێتی، داگیرکاری نوێ، ئیمپریالیزم، نەتەوەگەرایی، و سەربەخۆیی، خۆبەڕێوەبەریی.

لە گێڕانەوەی یەکەم گەشتم بۆ باشوری کوردستان لە ٢٠٠٠، زۆرجار گوتم کە هەموو لایەنی پەیوەندیدار، لەوانە عێراق، تورکیا، ئێران، ئەمریکا، لایەنی ڕامیاری کوردی و ڕێکخراوانی نابڕیارگەیی تێوەگلاون لە تێکدانی ژیان و پێوەندی کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان. ئەم ڕوانینە لە بنەمای تێبینی چڕ و گفتوگۆی ورد بوو لەگەڵ توێژەکانی خەڵکدا هەمبوو؛ زۆربەی خەڵکی کوردستان نیگەرانی خۆیان لە بوونی هێزی داگیرکەری ڕۆژاوا بە سەرۆکایەتی ئەمریکا دەربڕی. بڕیارگەناسی گەورە و گەندەڵی و بێوەڵامی کێشەکانی ژیانی ڕۆژانە بابەتی سەرەکی بوون و تا ئەمڕۆش بەردەوامن. لەم پەرتوکەدا لە تێبینی گۆڕەپانیم و هەڤپەیڤینم لەگەڵ بەرپرسانی بڕیارگە و بەڕێوەبەری لایەنانی ڕامیاری و بەڕێوەبەرانی تۆڕ و ڕێکخراوانی تایبەتی ژنان، نیشان دەدەم کە لایەنانی کوردی توانای “ئاوەدانی” باشوری کوردستان هەیە بە بنەمای سازدانی کۆمەڵگەی نوێ کە توانای هەبێت بۆ زاڵبوون بەسەر پێوەندی چینایەتی پیاوسالاری، ئەوان گۆڕانی خاویان نەبووە. لە شرۆڤەمدا لەم خاڵە تێپەڕیم و گەیشتمە ئەو ئەنجامەی کە بەستنەوەی پارتانی کوردی بە سیاسەتی ئیمپریالیزمی ئەمریکی لە ڕۆژەڵاتی نێوەڕاست، پێوەندی چینایەتی نێران، پیاوسالاری دەبەستێت بۆ پێوەندی سەرمایەداری- ئیمپریالیستی و شێوازی “نوێ” ستەم، توندوتیژی، هەژاری ستەم و ستەمی نەتەوەیی بەرهەم دێنێت. کاری گۆڕەپانیم لە نێوان ڕێکخراوانی تایبەتی ژنان لە باشوری کوردستان لە ٢٠٠٥، دووەم سەردانم، بنەمای هزرگەری پرۆژەی گەورە ئیمپریالیستان لە “ئاوەدانی پاش شەڕ” عێراق گوتم.

هێشتا ئەستەمە لە ئاڵۆزییانی پرۆژەی تایبەتی “ئاوەدانی” لە عێراق ” لە ئەفغانستان جێبەجێکرا و پێشتر لە پەیمانی ئاشتی ئۆسلۆ لە فەلەستین بەکارهێنرا” و چۆن لە نیولیبراڵی گەورەتر دەگونجێت، ئامانجی ئیمپریالیستی بۆ چالاکوانانی چەپ و فێمینیستانی دژە سەرمایەداری- ئیمپریالیست- بنچینەگەرایان گرنگی زۆریان هەیە. کێشەکە لەوەیە ئەگەر ئەم دیاردەیە نیشان نەدەین، بە ئەگەری زۆر پێوەندی کۆمەڵایەتی و ڕامیاری و مێژوویی و ئابووری نامێنن کە داگیرکاری و سەرمایەداری و ئیمپریالیزم بە دەرکەوتنی نەتەوەگەرایی و بنچینەگەرایی و ڕەگەزگەرایی دەبەستن. دەمەوێت بڵێم ڕێکخراوانی تایبەت لە سەرەتای دروستبوونی دەوڵەتانی نەتەوەیی نوێ هەبوون، بەڵام لە ژینگەی ڕامیاری ئێستادا بە دیاردەی نوێ دادەنرێت. کەشێکی وا لە کۆتایی ١٩٨٠ و سەرەتای ١٩٩٠ پاش ڕووخانی سۆڤیەت دروست بوو. بڕیارگەیانی ڕۆژاوا و زۆرێک لە ڕۆشنگەرانی لیبراڵ و کۆنەپەرست هیوایان خواست کە شێوەی دیموکراسی ڕۆژاوایی ئەوروپا یان ئەمریکی لە جیهان زاڵ بێت بۆ دژی سۆسیالیزم. بۆیە “کۆمەڵگەی مرۆیی” و ” ڕێکخراوانی تایبەت” وەک پێکهاتە بۆ دامەزرانی دیموکراسی سەرمایەداری پێشکەوتوون ؛ پێکهاتانەی کە تێدا بەڕێوەبەرێتی ڕەهای بازاڕ جێگەی بەڕێوەبەرێتی ڕەهای بڕیارگە دەگرێت. بە نیوکۆنەپارێز یان نیولیبراڵ ناوی بهێنین، “بازاڕ” و “دیموکراسی” وەک هاوواتا بەکاردێن. بەڵام سەرمایەداری دەتوانێت بێوێنه لەگەڵ هزرڤانی “ئازادی و یەکسانی” یان “دیموکراسی” پێکەوه بژی. خەڵکی باشوری کوردستان خەریکی خەباتن بۆ گۆڕینی سەختی ژیانیان. بەڵام لە هەنگاوێک، یەکێتی دەرەبەگی و ئایینی نێوخۆیی و چینی سەرمایەداری دەبینین لەگەڵ بەرژەوەندی سەرمایەداری ڕۆژاوایی دژن و سەرکوت دەکرێن.

”شۆڕش گۆڕانی لە حکومەت نییە، گۆڕانی بنەڕەتییە لە بناغەی مرۆڤی سەرمایەداری – نەتەوەگەرایی، پیاوسالاری کۆمەڵگە. ئەگەر لە جیاتی دەسەڵاتی ئایینی ئیسلامی، بڕیارگەیەک بە ناوی “کۆمار” یان “پاشایەتی” هاتە دەسەڵات، کە سیستەمی سەرمایەداری- فارس- نێوەندگەرایی دەبێت، بێ “کۆماری ئیسلامی”، شۆڕش نییە”.

ئەم بیرۆکە و چەمکانە لە کۆمەڵگەی ئێران بکەین، کە سیستەمی سەرکوتی سەرمایەداری- ئاینی- فارس زیاتر لە چوار دەیە ژیانی هاوڵاتیانی کوردی وێران کرد. توندوتیژی ستەمگەر و سەرکوتی نەتەوەیی، خۆڕاگری زۆرێک لە کوردانی بە تایبەتی ژنان، کرێکاران، کۆڵبەران، خوێندکاران، ڕێبەرانی ئایینی، ڕۆشنگەران، مافی مرۆڤ، میدیاکارانی هەبووە. ژنانی کورد لە بەرخۆدانی ڕۆژانەیان ”ماڵ، شوێنی کار، زانینگە، خوێندنگە و شەقام” یان لە خەباتی سیاسی دژی کۆماری ئیسلامی بۆ ساتێک پشوویان نەداوە.

هەرچەندە زۆرێک لە بەرخۆدانانی هزری و ڕێکخراوەیی ڕوویاندا، بەڵام تاکەکەسی بوون. لە سەرەتای هەشتای سەدەی ڕابردوو، کوردستان بە هێرشی سەربازی بڕیارگەی ئیسلامی نوێ و پێکهێنانی پارتانی نەتەوەگەرایان و پێشهاتی نێوخۆیی کۆمەڵگەی کوردی گۆڕا. گروپی “شۆڕشڤانانی زەحمەتگەری ڕۆژەڵاتی کوردستان” ناسراو بە “کۆمەڵە” لە کۆتایی ١٩٧٠ سەدەی ڕابردوو بە نهێنی پێکهێنرا، پاش ڕووخانی دەسەڵاتی پاشایی لە ١٩٧٩ بە ئاشکرا چالاکیان کرد. کۆمەڵە لەو کاتە بە “ڕێکخراوی کوردستانی پارتی کۆمۆنیستی ئێران” ناسراوە، خۆی بەڕووی ژنان کردەوە و ژنانی شار و گوندەکانی هاندا بۆ بەشداری چالاکانە لە ڕامیاری و سەربازی کار داوای کرد زۆرێک لە ژنان بەشدارییان لە چالاکی نەریتی “نێران” کرد وەک ڕاهێنانی سەربازی، ڕامیاری، پێڕەوی نهێنی و میدیای پارتی؛ پیاوان پێویست بوو ئەرکی ڕۆژانەی “ژنانە” نەریتی وەک چێشت لێنان و خاوێنی و چاودێری منداڵان ئەنجام بدەن.

ئەوانەی له ساڵانی شۆڕشی 1978- 1979 له بەرامبەر سیستەمی شاهانەی ڕاپەڕین لە کۆمەڵایەتی و ڕامیاری زۆر جیاواز بوون و ئامانجی جیایان هەبوو. لە کوردستان خەباتان بە سەرەکی نەتەوەگەرایی و زانستی بوون و داوای سەربەخۆیی لە پێکهاتەی بڕیارگەی دیموکراتی و فیدراڵی بەرزکرا. ئایینگەری ئیسلام وەکو ڕژێمی شاهانە، دەوڵەتێکی گشتگیرە کە ڕیشەی لە نەتەوەی فارسی ”زمان، ئایین و چاند” هەیە. زۆربەی کوردان سوننەن، لە کاتێکدا ئایینگەری ئێران شیعەیە و بیرۆکەی خۆبەڕێوەبەری ڕەتدەکات یان سەربەخۆیی نەتەوەکانی نافارس. لە کوردستان بەرخۆدان لە بەرانبەر بە ئیسلامیکردنی پێوەندی ڕەگەزی ڕەهەندی نەتەوەگەرایی وەرگرت، هەرچەندە دابەشی ئایینی لە پەراوێزدا بەهێز مایەوە. کاتێک سوپا هێرشی گەورەی لە خەرمانانی ١٩٧٨ بۆ لەناوبردنی بزووتنەوەی سەربەخۆیی دەستپێکرد، پارتانی کوردی دژبەر چوونە بەرخۆدانی چەکداری. کۆمەڵە و پارتانی چەپ سەدان ژنیان خستە ناو ڕیزەکانی سەربازی و ڕامیاریەوە. کۆمەڵگەی سەربازی کۆمەڵە بە پێچەوانەی ڕژێمی ستەمگەرانەی ڕەگەزی لە ئێران سەپابوو. بەڵام کوردستان تاکە بەڕێوەبەری قۆناغی بەرخۆدان نەبوو بەرامبەر بە ئیسلامیکردنی پێوەندی ڕەگەزی. یەکەم دەستدرێژی گەورەی ڕژیمی ئیسلامی لە ژیانی خەڵک، هێرشی سەر ژنان وەکو دەرکردنی دادوەری ژن و سەپاندنی باڵاپۆشی بوو. ئەم ئایینگەرییە ژنانی خستە ژێردەستەیی پێش نوێگەرییەوە؛ پێویستی بە مۆڵەتی هاوسەر یان پیاو بۆ گەشت، جیاکاری لە سامان، دابەزینی تەمەنی هاوژینگیری بۆ ٩ ساڵ، سزای سێدارە بۆ پێوەندی هاوڕەگەزبازان و توندوتیژی. ژنانی دامەزرێنەران ببنە بەردەوامترین و فراوانترین بەرخۆدان لەدژی بڕیارگەی ئیسلامی. ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی کورد چوونە هێزی کاری ناماڵەوە و کۆمەڵی ڕۆشنبیری ژنان پێک هاتوون، پێکهاتوون لە ژمارەیەکی زۆر لە شاعیر، نووسەر، مۆسیقار، میدیاکار، ئەکادیمیگەر، مامۆستا، هونەرمەند. له سەرەتای ساڵانی ٢٠٠٠ ژنان له شارانی کوردستان ڕێکخراوی تایبەتی پێکهێنا کە هەرچەنده داوای یاسایی دەگوت، به سەرەکی ئامانجیان هاوکاری و فریاگەری و ژیانی هەژاران بوو، توندوتیژی دژی ژنان له خێزان و پێوەندی تایبەت و چالاکی ژینگەیی چالاک بوون. زیادبوونی زۆری خۆکوژی ژنان، بە تایبەتی لە ڕێگەی خۆسووتان، فشارانی پیاوسالاری پیاو، ئاینی و توندوتیژی خێزانی ئاشکرا کرد، بەهۆی هەژاری و ئابووری وێران توندتر بوون. سروشتی زۆرلایەنە، چەند چینەیی خەباتانی ژنانی کوردە پاش شۆڕشی ١٩٧٨. دەبێ لە یەککاتدا لە خەباتی خۆیاندا ئەم لایەنە جیاوازانە ببینن؛

١؛ دەوڵەتی ئیسلامی – سەرمایەداری بە سیاسەتی سەرکوت و جیاکاری نەتەوەیی، زمانەوانی، چاندی، ئابوری و کۆمەڵایەتی.

٢؛ سەرکوتی پارتانی ڕامیاری کوردی، سێدارەدان و زیندانی تێکۆشەرانی ژن و پیاوی کورد لە ساڵانی سەرەتای پاش شۆڕش و بەردەوامی تا ئێستا، زۆرترین گرتنیان بە بەراورد بە کۆی خەڵک کوردن.

٣؛ گەشەی چینی دەوڵەمەندی کورد، واتە سەرمایەداری کورد، لەگەڵ پێوەندی سەرمایەداری نیولیبراڵان.

٤؛ ململانێی فێمینیستان لە ئێران، بە سەرەکی فارس- نەتەوەگەرایی و نێوەندگەرایی زاڵن.

٥؛ شوێنڕامیاری ناوچەکە و لێکەوتەی بۆ کورد.

هاوهێڵی ئیمپریالیستان و بەرژەوەندییەکانیان، نەتەوەگەرایی جیهانی عەرەبی، ڕۆڵی دەوڵەتی زایۆنیستی ئیسرائیل و ڕامیاری کۆکوژی و داگیرکاری گەلی فەلەستین هەیە. چ هزر و کارێک فێمینیست دەتوانێت ئەم هاوبەشییە ڕامیاری و چاندی و ئابوری و مێژوویی و کۆمەڵایەتی شرۆڤە بکات؟ لە کۆتاییدا هەوڵبدە لە بنەڕەت بیانگۆڕیت بە ڕێگەی شۆڕشی فێمینیست – سۆسیالیستی. هۆشیاری و چالاکی فێمینیست لە کوردستان ڕێگای جیاواز بکرێت.

”درێژەی ژیانی کورد و خەباتی فێمینیستی لە شەڕی ئیمپریالیستی ناوچەکە، گەشەی بنچینەگەری ئیسلامی، ئاوارەیی بەردەوام ”لە ناوچەکە و جیهان”، بوونی بڕیارگەی ستەمگەری زانستی و ئایینییە، بوونی دەوڵەتی زایۆنیستی ئیسرائیل، ئابوری لە بنەمای بەرهەمهێنانی نەوت و هتد. لە کوێی دونیا دەتوانیت ئەم دژایەتییە قورسە لەبەردەم فێمینیستان ببینیت”؟

ئێوە پەرتوکتان نووسیوە بۆ تێکۆشەرانی ڕاپەڕینی “ژن ژیان ئازادی”، ئەم ڕاپەڕینە توانای هەبووە بۆ نەمانی ستەمی گەورە دژی ژنان؟ ڕاپەڕینی ژینا و دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” توانای هەبوو و هەیە ببێتە بزووتنەوە بۆ شۆڕشی ڕاستینە، بۆ ستەمی ڕەگەزێتی، نەتەوەیی، ستەمی چینایەتی، هەژاری، نادادی ڕامیاری و سەرکوتی هزرڤانی. ئەم ڕاپەڕینە واتە توانای شۆڕش و دەرفەتی شۆڕشڤانان. بەڵام دوورە لە شۆڕش. فێمینیستان دەبێ تێبگەن کە شۆڕش گۆڕانی شێوەی بڕیارگە نییە، بەڵکو گۆڕانی بنەڕەتییە لە بنەمای سەرمایەداری- نەتەوەگەرایی نێر، پیاوسالاری کۆمەڵگە. ئەگەر لە جیاتی دەسەڵاتی ئایینی ئیسلامی، بڕیارگەیەک بە ناوی “کۆمار” یان “پاشاگەری” هاتە دەسەڵات، کە

سیستەمی سەرمایەداری- فارس- نێوەندگەرایی هەبێت، بەبێ “کۆماری ئیسلامی”، شۆڕش نییە. ئەم ڕاپەڕینە بە یاخی لە باڵاپۆشی زۆرداری و بڕیاری ئایینگەری نێر، پیاوسالاری دەستی پێکرد، بەڵام کێشەی گرنگی کۆمەڵگە وەک سەرکوتی کەمینەی نەتەوەیی، ئایینی، چینایەتی، کەمینەی ڕەگەزی، ڕەگەزێتی، هەژاری، بێکاری، ژینگەپارێزی کێشە و سەرکوتی ئازادی هزرڤانی و نووسینی چالاک ئەم قیژە واتە لە سروشتی پێکهاتەیی دەسەڵاتی ئایینگەری خاوەن بناغەی سەرمایەداری و نیشانەیە کە ستەمەکانی کۆمەڵگە ”ڕەگەز، نەتەوەیی، ئایینی و ئازادی” لەگەڵ ستەمی ”دابەشی چینایەتی، هەژاری و بێکاری” و گرێدراون. هاوبەشی ستەم و دەستدرێژیە کە پێوەندی کۆمەڵایەتی و ڕامیاری و چاندی کۆمەڵگەی ڕێکخست و سیستمی ئاینگەری دەوڵەتی بە بنەمای سیستەمی ئیسلامی پێوەندی بە یاسایی کرد و کۆمەڵگەی سەربازی کرد. ئەم هاوبەشییە ئاڵۆزە ناتوانێت بە چەمکی “یەکتربڕی” بگوترێت کە خەمی فێمینیستانی کوردە.

مەبەستت لێکدانەوەی تایبەتە بۆ چەمکی “یەکتربڕ”، دەتوانی زیاتر بڵێیت؟

لە پێشەکی ئەم پەرتوکە و پێشتر لە چەندین وتار ڕەخنەم لەم چەمکە گرت. ئەم چەمکە لە زۆر حاڵەت بە نەشیاو و لە ئەفسانەناسی بەکاردێت و لە هزری پێگەیشتوو و پێنەگەیشتووە کە هزری سەرەتایی کەم دەبێت. یەکتربڕی یەکێکە لە چەمکی سەرەکی فێمینیستان بۆ شرۆڤەی زۆری جیاوازی کۆمەڵایەتی بناغەنراو بەکاردێت. ئەم دەستەواژەیە لە چالاکی فێمینیستی ڕەشپێستان لە حەفتای سەدەی ڕابردوو دەرکەوت، بەڵام پرسێک کە دەیان ساڵە لە پێشەنگی خەباتی فێمینیستی جیهانیە؛ چۆن دەبێت لە ڕێکخستنی ژیانی مرۆڤ بەپێی بنەچە و ڕەگەزێتی و ڕەگەزی و نەتەوە و چین و زۆرتر تێبگەین و پرۆژەی ڕامیاریمان چۆن وەڵامی زۆری ئەم هۆکارانە دەدەن لە ڕاستینەی ژیان؟ چەمکی یەکتربڕی یەکێکە لەو وەڵامانی ئەم پرسیارەیە، بەڵام ناتوانرێت پێوەندی کۆمەڵایەتی لە هزری چاندی و پێناس جیابن کە بنەچە و نەتەوەیی و ڕەگەز لە سەرمایەداری و چینایەتی جیادەکات. کێشەی زانینگەری یەکتربڕ لە نەبوونی شیکاری چینایەتی تێدەپەڕێت. واتە جیاوازی کۆمەڵایەتی لە بنەمای بنەچە، ڕەگەز، نەتەوە، زمان، ئایین و هتد، واتە ستەم دروست دەبن، بەشێکی گرنگی پرۆسەی ستەمە. لە گۆڕەپانی ڕامیاری، یەکتربڕ دەتوانێت سووتەمەنی کێبڕکێ لە نێوان ستەمکاری جیاوازی ناسنامە بێجگە یەکێتی فراوان دروست بکات، زۆر ڕوویداوە.

لە کۆنفرانس و کۆبوونەوەی توێژینەوەی ژنانی ڕۆژەڵاتی نێوەڕاست بەردەوام دەپرسن، هێمای مێژوو و چاند و خەباتی ژنانی کورد چییە لە جیهان نابینرێت؟ وەڵامم بۆ گوتنی هەمان گرژییە جگە لە درێژەی خەباتی فێمینیستی کورد لە شەڕی ئیمپریالیستان لە ناوچەکە، گەشەی بنەچەگەری ئیسلامی، ئاوارەیی بەردەوام ”لە ناوچەکە و جیهان”، بوونی بڕیارگەی ستەمگەری زانستی و ئایینێتی دەوڵەتی زایۆنیستی ئیسرائیل، ئابوری لە بنەمای بەرهەمهێنانی نەوت و هتد. لە کوێی دونیا دەتوانیت ئەم دژایەتی قورسە لەبەردەم فێمینیستان ببینیت؟ فێمینیستانی کورد دەتوانن ڕۆڵی زۆر بگێڕن لە نووسینی ئەوەی من لەم پەرتوکە دەڵێم “فێمینیزمی جیهانی، جیهانیگەر و سۆسیالیستی”.

ڕەوتی گشتی خوێندنی ژنانی کورد چۆن دەبینن؟

ژیانی ژنانی کورد لە سەدەی ٢١ تۆڕی دژبەیەک بوو، هێشتا ئاڵۆزی تێنەگەیشتووە و بێشرۆڤەیە. نائارامی و گێژاوەی لە سەدەی ڕابردوو ژیانیانی بەڕێوەبرد، زۆر باڵکێشە و بەردەوامی ئەم دۆخە هەژێنەرە. ڕووخانی دەوڵەتی عوسمانی، چەندین کۆکوژی، کۆکوژی نەتەوەیی، توندوتیژی دەوڵەت، توندوتیژی ڕەگەزێتی پیاوان، باوکسالاری ئایینی، دەرکەوتن و ڕووخانی سۆسیالیزم لە قەفقاز و ئاسیای نێوەڕاست، لەناوچوونی ژیانی گوندیان، ئاوارەیی بەکۆ، دەرکەوتنی ئایینگەرایی، دەسەڵاتی داگیرکاری ڕاستەوخۆی ڕۆژاوا و قۆناغان شەپۆلی نوێی بڵاویان لە جیهان ئەزموون کرد.

پێشکەوتنی وێژەیان دەربارەی ژنانی ڕۆژەڵاتی نێوەڕاست و ژنانی کورد، بە سەرەکی لە ڕامیاری پێناس، هزری پاش پێکهاتەیی، پاش داگیرکاری و پاش نوێگەری پێکهات. ئەم جەستەی زانینە بە ڕۆژەڵاتناسی دەبەستێت، تایبەتێتی هزری کە چەمکی “جیاوازی” لە باوەش بگرێت و “یەکسانی” بێڕێزی بکات. هەر بیرۆکە کە پێوەندی بە یەکسانی هەبێت، لە ڕاوەستانی توندوتیژی پیاوان، وەک گێڕانەوەی ماکرۆ یان نێوەڕۆکگەرایی ڕەتدەکرێت. ئەم ڕوانینە هزریانە ناتوانن جیهانگەری و تایبەتگەری بە یەکێتی و دژایەتی دژایەتیان بزانن. توندوتیژی پیاوان، باوکسالاری، لە مێژوویی و چاندی، تایبەتێتی هەیە، بەڵام گشتگیرە و لەگەڵ پێوەندی باڵادەستانی هەموو کۆمەڵگە، وەک نەتەوەیی، ڕەگەزێتی، ڕەگەزی، چینایەتی، نەتەوەگەرایی، ستەمی فارسی- ئایینی ”لەبارەی ئێران”، و بە گشتی گرژیەکانی خۆی لەگەڵ پێوەندی سەرمایەداری- ئیمپریالیستان پێکدێنێت. ئەو ئاستەنگی گەورەی لە ڕێگەی پێشکەوتنی توێژینەوەکانی ژنانی کورددا هەن، وەک “کوشتنی زمانەوانی”، “کوشتنی چاندی”، “کوشتنی زانین”، نەبوونی هەڵگر یان هەڵگری بڵاو، سەرکوتی هزراندن،ڕێگری لە چاپ و هتد. توێژەران کە ئەزموونی زۆریان هەیە جیاوازن، ژن و پیاو، کورد و  ناکورد، لێکۆڵینەوەی جیاوازیان کرد. ئەم بەرهەمە هزریانە هۆکاری دروستبوونی هۆشیاری فێمینیست و بەرژەوەندی توێژینەوەیە. بۆ نموونە ئەو وێژەیانەی لە “ژنانی کوردستان؛ لێکۆڵینەوەی مێژوویی و پەرتوکناسی” 2021 تۆمارکرا، بەرهەمێکی فراوانی من و ئەمیر حەسەنپوورە، بە زمانی کوردستان نەنووسرا، بەڵام چاوساخی کوردە چالاکی و نووسینی فراوان. ئەو بەرهەمانەی توانیویانە بەشێکی بۆشایی زانین لە ژنان پڕبکەن، بەڵام ژنانی کورد لە پەراوێزی زانینی فێمینیست ماونەتەوە. ژنانی کورد بە چوونە ناو گۆڕەپانی خەباتی هۆشیارانەی فێمینیست لەدژی پیاوسالاری نەتەوەیی، باوکسالاری، مێژووی خۆیان تۆمار کرد. ئەندامانی گەورەترین نەتەوەی جیهانی و بێ دەوڵەت لە جیهان بڵاوبوون، بەردەوامن لە بەهێزی لە بزووتنەوەی جیهانی ژنانە. ئاسەواری مێژووی خەباتی کورد لە دژی پێوەندی ڕەگەزێتی سەرکوتکەران لە وێژەیانی ئێستا دەدۆزرێت. پەرتوکی گرنگی “ژنانی کورد لە مێژوو و چاند و خۆڕاگری” کە من نووسەریم، چاپ دەکرێت. ئەم کۆمەڵە لێکۆڵینە ١٧ توێژەری فێمینیست لە بوارانی ژیان و ئەزموونی ژنانی کورد لە فیلم، وێژە، شوێنەوار، مۆسیقا، هونەر، کۆچ، هەڵپەڕکێ و پرسە وەک هێمای خۆڕاگری و خەباتی ژنان لە ساڵانی ڕابردوو لە بزووتنەوەی کرێکاری و ڕۆژاڤای کوردستان دەڕوانن. تۆڕی گرنگی “تۆڕی لێکۆڵینەوەی ڕەگەزی کورد” لە ساڵانی ڕابردوو لە ڕەوەندی کوردی پێکهات، بۆتە هێزی هزری گرنگ بۆ گۆڕانی هزری فێمینیست.

رومان میرەکی

Next Post

ئاڵوگۆڕی زیندانیان، یان سات و سەودای قێزەونی کۆماری ئیسلامی و دەوڵەتی سوئێد؟

ی ژوئن 16 , 2024
ڕۆژی شەممە ١٥ی ژوئێنی ٢٠٢٤، سەرۆکوەزیری سوئێد، ئۆلف یالمار کریستێرسۆن ( سەر بە حیزبی ڕاستڕەوی مۆدرات)، لە بەیانییەیەکدا هەواڵی ئازادکردنی حەمید نووری یاریدەدەری داواکاری گشتی زیندانی گەوهەردەشتی کە لە سوئێد بە زیندانی هەتاهەتایی مەحکووم کرابوو، ڕاگەیاند. ناوبراو لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاند کە “یۆهان فلۆدرۆس، هاووڵاتییەکی سوئێدی کە لە مانگی ئاوریلی ٢٠٢٢ەوە […]

You May Like