دیواندەرە؛دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی لە لایەن هێزەئەمنیەکانەوە

ئیدریس درووستکار و فەرزادشیری،دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری دیواندەرە لە لایەن هێزەئەمنیەکانی ئەوشارەوە دەستبەسەر و ڕاگوێزی شوێنێکی نادیارکراون.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز،ڕۆژی پێنجشەممە٢٣ی خەرمانانی١٤٠٢،ئیدریس درووستکار و فەرزادشیری خەڵکی شاری دیواندەرە دەستبەسەر و ڕاگوێزی شوێنێکی نادیارکراون.بە پێی ئەو ڕاپۆرتە دەستبەسەرکرانی ئەو دوو هاووڵاتیە لەگەڵ توندوتیژی بوە.

هێزە ئەمنیەکان بە بێ بەڵگەی قەزایی ئەو دوو هاووڵاتیەیان دەستبەسەر کردوە و تاکاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووسیان لەبەردەستدا نیە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

بۆکان؛ دەستبەسەرکردنی میلاد مستەفەوی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

پ سپتامبر 14 , 2023
میلاد مستەفەوی، وەرزشوان و ڕاهێنەری سوارچاکی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری بۆکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، پاشنیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی خەرمانانی ١٤٠٢، میلاد مستەفەوی، وەرزشوان و ڕاهێنەری سوارچاکی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری بۆکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، میلاد مستەفەوی لە بینای […]

You May Like