دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی گەنجی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی گەلاوێژی ١٤٠٢، موعین شەریفیان، هاووڵاتی خەڵکی گوندی “پەسوێ”ی سەر بە شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی گەلاوێژی ١٤٠٢، موعین شەریفیان، هاووڵاتییەکی تەمەن ٢١ ساڵی خەڵکی گوندی “پەسوێ”ی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

دەستگیرکردنی ئەم هاوڵاتییە بەبێ فەرمانی دادگا ئەنجامدراوە و تا ساتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستگیرکردنەکە و شوێنی دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی کە بۆی گەڕێندراوەتەوە دەست نەکەوتووە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

شنۆ؛ دەستبەسەرکردنی دوو هاوڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

چ آگوست 23 , 2023
مۆبین دەهار تەمەن ٢٠ ساڵ و سەمەد شابۆیی تەمەن ٣٨ ساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری شنۆ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٣١ی گەلاوێژی ١٤٠٢، مۆبین دەهار، تەمەن ٢٠ ساڵ، خەڵکی گوندی “سینگان” سەر با شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری شنۆ دەستبەسەر و بۆ […]

You May Like