ڕۆژی شەممە ٧ی گەلاوێژی ١٤٠٢، یەکێک لە چالاکانی ژینگەپارێزی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی “یاسر نووری” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٧ی گەلاوێژی ١٤٠٢، “یاسر نووری”، یەکێک لە چالاکە ناسراوەکانی ژینگەپارێزی، خەڵکی شاری جوانڕۆ، بەبێ فەرمانی دادگا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر کرا.
جێی باسە کە ئەم چالاکە ژینگەپارێزە لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری جوانڕۆ و بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەرکراوە. هەروەها هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی تایبەتی کاک نوری و ماڵەکەیان پشکنیوە.