سنە؛ بەردەوامی دەستبەسەرکردن و بێ ئاگایی لە بارودۆخی ئازاد حاجی میرزایی

ئازاد حاجی میرزایی، هاووڵاتی خەڵکی شاری سنە، سەرەڕای ئەوەی سێ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنیدا تێپەڕیوە، هێشتا دەستبەسەرە و بارودۆخی نادیارە. نەزانینی چارەنووسی ئازاد حاجی میرزایی بووەتە هۆی زیادبوونی نیگەرانییەکانی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە .

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئازاد حاجی میرزایی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە سەرەڕای ئەوەی کە سێ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانیدا تێپەڕیوە، هێشتا لە دەستبەسەرە و لە دۆخێکی نادیاردایە. نەزانینی چارەنووسی ئازاد حاجی میرزایی بووەتە هۆی زیادبوونی نیگەرانییەکانی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە دەستبەسەرکراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرته، له دوای دەستگیرکردنی ئازاد حاجی میرزایی هیچ پەیوەندییەکی بە بنەماڵەکەییەوە نەکردووە. خێزانەکەی لەماوەی ئەو چەند ڕۆژەدا بۆ زانینی چارەنووسی منداڵەکەیان ئاماژەیان بە چەند دامەزراوەیەکی ئەمنی و دادوەری کردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەکیان لە شوێنی ئەو هاووڵاتییە دەستبەسەرکراوە نەزانیوە. نەزانینی بارودۆخی ئازاد حاجی میرزایی نیگەرانی بنەماڵە و کەسوکارەکەی زیاتر کردووە.

ئازاد حاجی میرزایی، بەیانی ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٢، هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی کوشتنی ژینا ئەمینی و ساڵڕۆژی شۆڕشی ژینا، لە ماڵی تایبەتی خۆی لە شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مەریوان؛ گواستنەوەی ئارەش شەریفی بۆ بەندیخانە

س سپتامبر 19 , 2023
ئارەش شەریفی هاووڵاتی خەڵکی شاری مەریوان لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بۆ بەندیخانەی مەریوان گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئارەش شەریفی هاووڵاتی خەڵکی شاری مەریوان لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بۆ بەندیخانەی مەریوان گواسترایەوە.بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئارەش شەریفی ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٢ لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بۆ زیندانی مەریوان […]

You May Like