سنە؛ دەستبەسەرکردنی خالید ئەحمەدی ئەندامی ئەنجومەنی سنفی مامۆستایانی کوردستان و چالاکی ژینگە

بەرەبەیانی دووشەمە ١٠ گوڵانی ١٤٠٣، خالید ئەحمەدی، ئەندامی ئەنجومەنی سنفی مامۆستایانی کوردستان لەلایەن هێزەکانی ئەمنی دەستبەسەرکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات کاژێر ٣ بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەمە ١٠ گوڵانی ١٤٠٣ هێرشیان کردە سەر ماڵی خالید ئەحمەدی و بەبێ بەڵگەی دادوەری ناوبراویان دەستبەسەرکرد.
دەستبەسەرکردنی ئەم ئەندامەی ئەنجومەنی سنفی مامۆستایانی کوردستان لە کاتێکدایە کە ناوبراو بەڕێوەبەری هەڵبژاردنی ئەمڕۆی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی سنفی مامۆستایانی کوردستان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بووە.

هەر لەم بوارەدا شورای هاوکاری ڕێکخراوانی سنفی فەرهەنگیانی ئێران بۆ پێشوازی لە هەڵبژاردنەکانی ڕێکخراوی بەهێزی سنە، دەستبەسەرکردنی ئەم مامۆستا بەڕێزە ئیدانە دەکات و داوای ئازادکردنی دەستبەجێی ئەم چالاکەی سنفی و ژینگەیی کوردستان دەکات.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

نەوسوود؛ برینداربوونی ٢ منداڵ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

د آوریل 29 , 2024
٢ منداڵ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسوود، برینداربوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی یەکشەمە ٩ی گوڵانی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کرد و بەهۆیەوە ٢ منداڵ کۆڵبەری ١٦ ساڵە، خەڵکی گوندەکانی «بەلەبزان» و «دەروەیان» لە شاری پاوە برینداربوون. هەردوو […]

You May Like