دەستبەسەرکرانی ڕۆژنامەنووسی کورد – فینلەندی لەلایەن هێزەکانی دەریایی ئیسرائیل

 هێزەکانی دەریایی ئیسرائیل «ڕناز ئیبراهیمی» ڕۆژنامەنووسی کورد – فینلەندی لە ڕاگرتنی کاروانی فریاگوزاری «ئازادی فلوتیلا» لە ڕێگەی غەززە دەستبەسەرکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، هێزەکانی دەریایی ئیسرائیل ڕۆژی چوارشەممە ٩ ڕەزبەری ١٤٠٤، «ڕناز ئیبراهیمی» ڕۆژنامەنووسی کورد – فینلەندی و چالاکوانی دژەنەژادپەرستی کە ساڵان لە میدیای گەلی فینلەندا «YLE» چالاکیی دەکرد، دەستبەسەر کراوە. بەپێی ڕاگەیەندراوی «بزووتنەوەی جیهانیی بۆ غەززە»، ڕناز ئیبراهیمی لەگەڵ چوار هاوڵاتی دیکەی فینلەندی لە کاروانی نێودەوڵەتی فریاگوزاری ناسراو بە «ئازادی فلوتیلا» «Freedom Flotilla» ئامادەبوو لە ڕێگای ناردنی هاوکارییەکانی مرۆڤدۆستانە بۆ کەرتی غەززە دەستی بەسەردا گیرا.

بە گوتەی ڕێکخەرانی ئەم کاروانە، هێزەکانی دەریایی ئیسرائیل زیاتر لە ٤٠ کەشتی هاوکارییەکانی مرۆڤدۆستانە کە لە ئیسپانیا نێردرابوو، لە ئاوەکانی نێودەوڵەتی دەستیان بەسەردا گیراوە. ئەم کەشتیانە دەرمان و چارەسەری پێویست بۆ گەلی غەززە نێردراون. وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە دەستبەسەرکراوان بۆ ئەنجامدانی هەنگاوەکانی یاسایی بۆ ناوەندێکی ئەم وڵاتە دەگوازرێنەوە.

ڕناز ئیبراهیمی، لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٨ لە بنەماڵەیەکی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. ناوبراو لە منداڵیدا بۆ فینلەندا کۆچیان کردووە و لە میدیاکانی وەکو «ڕادیۆی هیلسینکی، Ylex، Bassoradio» چالاکیی هەبووە. ڕناز ئیبراهیمی لە چالاکییەکانی فەرهەنگی، هونەری و کۆمەڵایەتی و هەوڵەکانی لە بواری ڕووبەڕووبوونەوەی نەژادپەرستی لە فینلەندا ناسراوە.

ناوبراو پێش گەشتەکەی بۆ غەززە لە گفتوگۆیەک لەگەڵ میدیاکانی فینلەندی ڕایگەیاندبوو کە مەبەستی ئامادەبوونی لەم کاروانەدا، «هەستی بێتوانایی لە دوور و خواستی هاوکاری ڕاستەوخۆی گەلی غەززە» بووە. ڕناز ئیبراهیمی لە کۆتا پۆستیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیبووی؛ «ئەگەر ئەم ڤیدیۆیە دەبینن، هێزەکانی داگیرکەری ئیسرائیل ئێمەی دەستبەسەر کردووە و بە پێچەوانەی خواستمان بۆ ئیسرائیل گواستراینەوە. داواکارین لە دەوڵەتی فینلەندا خێرا بۆ گەڕاندنەوەی ئێمە کار بکەن. کۆتایی بە کۆمەڵکوژی بهێنن».

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بانە؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم

ی اکتبر 5 , 2025
مەهدی شەریفی، کۆڵبەری خەڵکی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری سارداو لەم شارە گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی یەکشەممە سیازدەی ڕەزبەری ١٤٠٤، کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری «سارداو» لە شاری بانە گیانی لەدەستدا. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە «مەهدی شەریفی» خەڵکی گوندی «کانی […]

بابەتی پەیوەندیدار