سنە؛ پەریسا وریانی بەڕێوەبەری ئەکادیمیای هونەرە جوانەکانی سنە لە کارەکەی دوورخرایەوە

پەریسا وریانی، بەڕێوەبەری ئەکادیمیای هونەرە جوانەکانی سنە، بەهۆی پاڵپشتیکردنی خوێندکاران لە دژی هێزە ئەمنییەکان لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١ لە کارەکەی دوورخرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، پەریسا وریانی، بەڕێوەبەری ئەکادیمیای هونەرە جوانەکانی سنە، بەهۆی پشتیوانی لە خوێندکاران لە دژی هێزە ئەمنییەکان لەکاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١ لە کارەکەی دوورخرایەوە.

لە چەند مانگی ڕابردوودا ئەمە سێیەم مامۆستای ژنە کە بەهۆی بەشداریکردنی لە ناڕەزایەتییە گشتییەکان لە کارەکەیان دووردەخرێنەوە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

کوردستان؛ دەستگیرکردنی دوو هاووڵاتی لە شارەکانی سنە و دێگولان

چ سپتامبر 27 , 2023
ئارسەلان پووریا هاووڵاتی خەڵکی شاری سنە و محەمەد محەمەدی هاووڵاتی خەڵکی شاری دێگولان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ١٠ی خەرمانانی ١٤٠٢، ئەرسەلان پووریا، هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٤ ساڵ خەڵکی گوندی “قار” سەر بە شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و […]

You May Like