شنۆ؛ دەستبەسەرکردنی دوو هاوڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

مۆبین دەهار تەمەن ٢٠ ساڵ و سەمەد شابۆیی تەمەن ٣٨ ساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری شنۆ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٣١ی گەلاوێژی ١٤٠٢، مۆبین دەهار، تەمەن ٢٠ ساڵ، خەڵکی گوندی “سینگان” سەر با شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری شنۆ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی هەواڵێکی دیکە، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٣٠ی گەلاوێژی ١٤٠٢، سەمەد شابۆیی تەمەن ٣٨ ساڵ دانیشتووی گوندی شاهوانە سەر بە شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
شایانی باسە کە بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٢، سیامەند شابۆیی ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و برای سەمەد شابۆیی لەلایەن دزەکارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە چەکی ئاگرین لە ” ناحیەی بەحرکە” سەر بە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان تیرۆر کرا.

دەستگیرکردنی ئەو دوو هاووڵاتییە بەبێ فەرمانی دادوەری ئەنجامدراوە و تا ساتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە سەبارەت بە هۆکاری دەستگیرکردنەکە و شوێنی دەستبەسەرکردنیان و ئەو تۆمەتانەی کە بۆ ئەو هاووڵاتیانە گەڕێندراونەتەوە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری بانە

چ آگوست 23 , 2023
هێزە ئەمنیەکانی سەر سنوور لە سنووری بانە بە چەکی ساچمەئی تەقەیان لە کۆڵبەران کردوە کە لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری مەریوان بە سەختی بریندار بوو. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٣١ی گەلاوێژی ١٤٠٢،هێزە ئەمنیەکانی سەر سنوور لە سنووری بانە و نزیکی ئاوایی کێلە،بە چەکی ساچمەئی تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر […]

You May Like