مەهاباد؛ دەستگیرکردنی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

مامەند قوڕەیشی دانیشتووی شاری مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆلبەر نیوز، ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی پووشپەڕی ١٤٠٢، مامەند قوڕەشی خەڵکی شاری مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، مامەند قوڕەشی بە بێ فەرمانی دادگا لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردن و شوێنی دەستبەسەرکردن و تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

کامێران؛ دانا قوربانی بە دانانی کەفالەت لە زیندان ئازاد کرا

پ جولای 13 , 2023
دانا قوربانی هاوڵاتی کامێران دوای دانانی کەفالەت لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢، دانا قوربانی لە زیندانی کامیاران ئازاد کرا. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، دانا قوربانی بە دانانی بارمتە ئازاد کراوە. لە ٢١ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٢، دانا قوربانی بە بێ […]

You May Like