وێنەی ئەکبەر ڕازنهان، یەکێک لەو کۆڵبەرانەی کە لە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم بەرەو کۆڵبەران بریندار ببوو.

بەهۆی مەحاڵبوونی نەشتەرگەری لە ناوەندە دەرمانییەکانی پاوە، ئەم کۆڵبەرە بریندارە بۆ چارەسەری زیاتر بۆ نەخۆشخانەی تالقانی شاری کرماشان گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی بەفرانباری ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆ کۆمەڵێک کۆڵبەریان کردە ئامانج و لە ئەنجامدا پێنج کۆڵبەر بریندار بوون. تا ئێستا ناسنامەی چوار لەو کۆلبەرانە بە ناوەکانی ئەکبەر ڕازنهان، ئەرکان، ئەکبەر فەرامەرزی، دێلاوەر فەرامەرزی، هەروەها ناسنامەی کۆلبەرێکی دیکە تا ئێستا بۆ کۆلبەرنیوز پشتڕاست نەکراوەتەوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ٢٠٢٣ی زایینیدا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان جادەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزاییەکان و حاڵەتەکانی ترەوە کوژراون و بریندار بوون. لەم ژمارەیە بەگشتیی ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژراون و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٣٠ کەسیان منداڵی خوار ١٨ ساڵن .

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

نەوسوود؛ بەردبارانکردنی کۆڵبەران لەلایەن پاسەوانانی سنووری ڕژیم

ی ژانویه 14 , 2024
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٤ی بەفرانباری ١٤٠٢، دوابەدوای بەردبارانکردنی کۆڵبەران لەلایەن پاسەوانانی ڕژیم، چەند کۆڵبەرێک لە هێڵی سنووریی نەوسوود بریندار بوون بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پاسەوانانی سنووری ڕژیم لە پردی دوو-ئاو لەسەر ڕێگای نەوسوود بە بەرد هێرشیان کردە سەر ماشێنەکانی کۆڵبەران و لە ئەنجامدا چەندین کۆڵبەر “سەر” یان بریندار بوو. کۆڵبەرانی بریندار […]

You May Like