پاوە: عەتا حسێنی بەهۆی سەختی برینەکەیەوە تووشی “مرگ مغزی”وەستانی مێشک بوو

“عەتا حسێنی” کۆڵبەری ٣٢ ساڵەی خەڵکی شاری پاوە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە تووشی “مرگ مغزی” وەستانی مێشک بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پێنجشەمە ١٧ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، عەتا حسێنی کۆڵبەری ٣٢ ساڵەی خەڵکی گوندی «بلەبزان»ی سەر بە شاری پاوە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە تووشی “مرگ مغزی” وەستانی مێشک بوو. ڕۆژی چوارشەمە ١٦ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، عەتا حسێنی بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود و پێکانی “سنگی” بە سەختی بریندار ببوو.

بەپێی ڕاپۆرتەکە ناوبراو دوای وەستانی مێشکی لە نەخۆشخانەی قودسی شاری پاوە بە ئەمبولانس بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی شاری کرماشان گوازراوەتەوە.

عەتا حسێنی خێزاندارە و خاوەنی یەک منداڵە.

بەپێی ئەو ئامارانەی ٢٠٢٣ لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، ٢٩٩ کۆڵبەر لە سنورەکان و ڕێگای نێوان ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکاری وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوار لە شاخ، بەرزایی و حاڵەتی دیکە کوژران و بریندار بوون. لەم ژمارەیە ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژران و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکان بووە. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٣٠ لەوانە منداڵی خوار ١٨ ساڵن.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

نەوسوود؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم

ش مارس 9 , 2024
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، هێزە سەربازییەکانی ڕژیم تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆلبەران کرد و لە ئەنجامدا کۆلبەرێک برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم کۆڵبەرێک بە ناسنامەی “ئەرسلان نەزەری”، تەمەن ٣٢ ساڵ، خەڵکی گوندی “مەوالی-نەجەف”ی سەر بە شاری داڵاهۆ، “لاقی” بەسەختی برینداربوو. بە پشتبەستن […]

You May Like