سومەیە قادری، هاووڵاتی خەڵکی شاری پیرانشار بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەن بە شێوەی کاتی و تا کۆتایی هاتنی لێکۆڵینەوە لە زیندانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ئازادکرا.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی پێنجشەمە ٢٠ی گوڵانی ١٤٠٣، سومەیە قادری هاووڵاتی خەڵکی گوندی «گزگسک» سەربە شاری پیرانشار پاش چوار ڕۆژ دەستبەسەرکران، بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەن و بە شێوەی کاتی و تا کۆتایی هاتنی لێکۆڵینەوە لە زیندانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ئازادکرا.
سومەیە قادری ڕۆژی دووشەمە ١٧ی گوڵانی ١٤٠٣، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترابووە. سومەیە قادری خوشکی موحسین قادری زیندانی سیاسی کوردە.