“عوسمان دڵسۆز” و “عەبدولڕەحیم دڵسۆز” ناسراو بە “هەژار” دوو هاووڵاتی شاری پیرانشار، بۆ جێبەجێکرانی حوکمی بەندکردن، دەستبەسەر و بۆ گرتوخانەی شاری نەغەدە گواسترانەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٢٣ی پووشپەڕی ١٤٠٣، “عوسمان دڵسۆز” تەمەن ٦٦ ساڵ و برازاکەی “عەبدولڕەحیم دڵسۆز” ناسراو بە “هەژار” تەمەن ٣٠ ساڵ کە لەم دواییەدا لەلایەن دەزگای دادوەری هەر یەکێکیان بە ٢ ساڵ بەندکرانی تەعزیری مەحکووم کرابوون، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەیان دەستبەسەر و بۆ گرتوخانەی شاری نەغەدە گواسترانەوە.
“عوسمان و عەبدولڕەحیم دڵسۆز” لەگەڵ “ئاکام خزرزادە” لە گوڵانی ١٤٠٣، لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی پیرانشار بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکان” هەر یەکێکیان بە ٢ ساڵ بەندکرانی تەعزیری مەحکووم کرابوون.
ڕۆژی سێشەمە ١٤ی پووشپەڕی ١٤٠١، “عوسمان دڵسۆز”، “عەبدولڕەحیم دڵسۆز” و “ئاکام خزرزادە” لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی شاری پیرانشار دەستبەسەر، له کۆتاییدا پاش ٢ مانگ و کۆتایی هاتنی لێکۆڵینەوە، بەشێوەیەکی کاتی و بە دانانی بارمتە لە گرتوخانەی شاری نەغەدە ئازاد کرابوون.