کامێران؛ دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی ڕێبەندانی١٤٠٢، هێزە ئەمنییەکان لە شاری کامێران هاووڵاتییەکیان بەناوی «سۆهراب گوڵ موحەممەدی» دەستبەسەرکرد.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە شاری کامێران «سۆهراب گوڵ موحەممەدی»هاووڵاتی خەڵکی ئاوایی “گازرخانی” سەر بە شاری کامێران، لە دوای ڕۆیشتنی بۆ دادگای ئەوشارە دەستبەسەر و ڕاگوێزی شوێنێکی نادیاریان کرد.

شایانی باسە کە تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ دۆسیەکەی بەردەست نیە.

لەماوی ڕابردوودا بە تایبەت لەدوای شۆڕشی ژینا، هێزە ئەمنی و سەرکوتگەرەکانی ڕژیم دەستیان داوەتەوە دەستبەسەرکرانی بە کۆمەڵی هاووڵاتیان و چالاکانی مەدەنی.
کۆڵبەرنیوز ڕایدەگەیەنێت کە ئیمکانی ئەشکەنجە و دانپێدانانی زۆرەملێی هاووڵاتیانی ڕفێندراو لەلایەن ڕژیمەوە زۆرە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

برینداربوونی کۆڵبەرێک بە چەقۆ لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە

چ فوریه 28 , 2024
کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی بە لێدانی چەقۆ لە هێڵی سنووری نەوسوود برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٧ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، بەهۆی هێرشی هێزەکانی هەنگی مەرزی بۆ سەر کۆمەڵێک لە کۆڵبەران لە هێڵی سنووریی نەوسوود، کۆڵبەرێک “قاچی” بە لێدانی چەقۆ بریندار بووە. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە […]

You May Like