کوردستان؛ دەستبەسەرکرانی دوو هاوڵاتی لە شارەکانی سنە و کرماشان

پەریسا محەمەدی هاووڵاتی خەڵکی کرماشان و گەلاوێژ تەهماسبی هاووڵاتی خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گوازرانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٢، پەریسا محەممەدی، وەرزشکاری شاخەوانی و هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، پەریسا محەممەدی لە شەقامی سی مەتری کرماشان دەستبەسەر کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی دیکە، ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٢، گەلاوێژ تەهماسبی، هاووڵاتیی تەمەن ٣٩ ساڵ و چالاکی ژینگەپارێزی شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنەوە بانگهێشت کراوە و پاش چوون بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کراوە.
ڕۆژی یەکشەممە، سێهەمی ڕەزبەری ١٤٠١، گەلاوێژ تەهماسبی لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنەوە دەسبەسەر و دواجار دوای ١٥ ڕۆژ ئازاد کرا.

تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی ئەو هاووڵاتییانە نییە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

سەقز؛ دەستگیرکردنی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

د سپتامبر 18 , 2023
مێهران ساعدی، هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٢، مێهران ساعدی، هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٩ ساڵ خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری […]

You May Like