کەرەج؛ ئازادی کاتیی سەعید یۆزی، چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری کامیاران

سەعید یۆزی، چالاکی کرێکاری و ئەندامی لێژنەی لێکۆڵینەوە بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوە کرێکارییەکان، بە دانانی بارمتەی پێنج سەد ملیۆن تمەن ئازاد کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، یەکشەممە ١٥ ڕێبەندانی ١٤٠٢، سەعید یۆزی، چالاکی کرێکاری و ئەندامی لێژنەی لێکۆڵینەوە بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوە کرێکارییە سەربەخۆکان لە کامیاران و دانیشتووی شاری کەرەج، کە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی شاری کەرەجەوە دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەن بە شێوەی کاتیی ئازاد کرا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم چالاکە کرێکارییە ڕۆژی سێشەممە ٥ بەفرانباری ١٤٠٢، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری کەرەج لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کراوە.

سەعید یۆزی، چالاکی کرێکاری و ئەندامی لێژنەی بەدواداچوون بۆ دروستکردنی ڕێکخراوە ئازادەکانی کرێکاری، لە ٢٦ ڕەشەمەی ١٣٩٥ لەگەڵ سێ چالاکوانی کرێکاری بە ناوەکانی محەممەد ڕەزا ئاهنگەر، ساڵح ئەمانی و ڕەشید شەڕەفیان، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی شاری کامیاران و سنە دەستبەسەر کرابوو، ژە دواتر دوای چل ڕۆژ گیران، بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەن بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی سنە تا کۆتایی دانیشتنەکە ئازاد بوو.

هەروەها جێی ئاماژەیە کە سەعید یۆزی بەهۆی چالاکییە کرێکاری و سەندیکاییەکانیەوە پێشینەی گرتن و سزای یاسایی هەیە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

بایكۆتی مه‌ڕاسمی ڕێپێوانی ده‌یه‌ی فه‌جر له‌ زانكۆی كوردستان

س فوریه 6 , 2024
به‌پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٦ی ڕێبه‌ندان، خوێندكارانی زانكۆی كوردستان مه‌راسمی حكوومه‌تی ده‌یه‌ی فه‌جریان بایكۆت كرد و هیچ خوێندكارێك تێدا به‌شدار نه‌بوو. به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، به‌رپرسانی زانكۆی كوردستان بڕیاریان دابوو كه‌ ڕێپێوانێك به‌ بۆنه‌ی ده‌یه‌ی فه‌جر له‌ نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی ئه‌و زانكۆیه‌ به‌ به‌شداری كارمه‌ندان و خوێندكاران به‌ڕێوه‌ […]

You May Like