کوردستان؛ دەرچوونی سزاکان بۆ ١٧ مامۆستا، دەرکرانی ٨ هاوڵاتی ڕاگەیەندرا

١٧ مامۆستا لە کوردستان لەم ڕۆژانەی دواییدا  لەلایەن دەستەی سەرپێچییەکانی کارگێڕی پەروەردە و فێربوون سزادران وەکو دەرکردنی هەمیشەیی، دەرکردنی کاتی، دوورخستنەوەی کارگێڕی و خانەنشینی ناچاری.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە شۆرای هەماهەنگی ڕێکخراوانی سنفی فەرهەنگیانی ئێران، سزاکانی دەرچوو بۆ ١٧ مامۆستا لەم ڕۆژانەی دواییدا بە ئەوان ڕاگەیەندراوە و بەپێی ئەمە، ٨ مامۆستا بۆ هەمیشەیی لە مامۆستایی دەرکراون؛ لەکاتێکدا ٧ مامۆستای دیکە بە زیاتر لە ٢٠ ساڵ ئەزموون خزمەتیان هەیە و هەبوونی بڕوانامەی ماستەر بوون. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ٣ مامۆستای دیکە بە دەرکردنی کاتی لە خزمەت، ٣ مامۆستا بە خانەنشینی ناچاری لەگەڵ کەمکردنەوەی کۆمەڵە، مامۆستایەک بە دوورخستنەوەی کارگێڕی و ٢ مامۆستا بە بێبەشکرانی لە پۆستی بەڕێوەبەریی سزادراون.

ئەم سزایانە لە لێکۆڵینەوەکانی دیوانی دادی کارگێڕی و دەستەی سەرپێچییەکانی کارگێڕی دەرچووە و لە ١٩ سەرماوەزی ١٤٠٤ بەم مامۆستایانە ڕاگەیەندراوە.

ناوەکانی مامۆستایانی دەرکردوو و ئەزموونیان بەم شێوەیەیە؛

١- مەجید کەریمی «سنە» – ماستەر لە زانستی سیاسی، ئەزموونی فەرمی ٢٣ ساڵ 

٢- غەیاس نیعمەتی «سنە» – ماستەر لە دەروونناسی کلینیکی، ئەزموونی ١٨ ساڵ

٣- جەهانگیر بەهمەنی «سنە» – ماستەر لە فیزیا، ئەزموونی ٢٣ ساڵ

٤- ئومید شامحەممەدی «دیواندەرە» – ماستەر لە ژینگەپارێزی، ئەزموونی ٢٦ ساڵ

٥- پەرویز ئەحسەنی «دیواندەرە» – ماستەر لە زەویناسی، ئەزموونی ٢١ ساڵ

٦- کاوە محەممەدزادە «دیواندەرە» – خوێندکاری ماستەر لە کۆمەڵناسی، ئەزموونی ٢٢ ساڵ

٧- هیوا قریشی «دیواندەرە» – ماستەر لە ئەدەبیات، ئەزموونی ٢٦ ساڵ

٨- سەمیە ئەختەرشمار «مەریوان» – ماستەر لە زمانی ئینگلیزی، ئەزموونی ١٨ ساڵ

بەپێی وتەکانی مەجید کەریمی، ٢ مامۆستا سەرەڕای دەرکردنی هەمیشەیی، بە دەرکردنی هەمیشەیی لە کارەکانی دەوڵەتی سزادراون.

سزاکانی دەرچووی دیکە؛

دەرکردنی کاتی لە خزمەت «٦ مانگ تا ساڵێک»؛

٩- شەهرام کەریمی «سەقز» – ئەزموونی ١٨ ساڵ

١٠- لوقمان ئەڵڵا مورادی «سەقز» – ئەزموونی ٢٦ ساڵ

١١- سەڵاح حاجی میرزایی «سنە» – ئەزموونی ٢٧ ساڵ

خانەنشینی ناچاری لەگەڵ کەمکردنەوەی کۆمەڵەکەی؛ 

١٢- نەسرین کەریمی «سنە» – ئەزموونی ٢٦ ساڵ، کەمکردنەوەی ٢ کۆمەڵە

١٣- لەیلا زارەعی «سنە» – ئەزموونی ٣٢ ساڵ، کەمکردنەوەی کۆمەڵەیەک

١٤- سلێمان عەبدی «سەقز» – ئەزموونی ٣٠ ساڵ، کەمکردنەوەی ٢ کۆمەڵە

دوورخستنەوەی کارگێڕی؛

١٥- فەیسەڵ نووری «سنە» – ماستەر لە بیرکاری، دوورخستنەوە بۆ کرماشان

بێبەشبوونی لە پۆستەکانی بەڕێوەبەریی؛

١٦- مەحیەددین ڕیحانی «سنە» – پێنج ساڵ بێبەشبوون

١٧- تابان حەدادیان «سنە» – ساڵێک بێبەشبوون + ٣ مانگ نەدانی مووچەکەی

کۆڵبەرنیوز

Next Post

تاران؛ ڕەتکردنەوەی سزای لەسێدارەدانی وریشە مورادی لەلایەن دیوانی باڵای وڵات

چ دسامبر 10 , 2025
سزای لەسێدارەدانی وریشە مورادی، زیندانیی لە زیندانی ئێڤین، لەلایەن دیوانی باڵای وڵات ڕەتکرایەوە و دۆسیەی ناوبراو دووبارە بۆ هەمان لق نێردرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١٩ سەرماوەزی ١٤٠٤، سزای لەسێدارەدانی وریشە مورادی پاش لێکۆڵینەوەی دووبارە لە دیوانی باڵای وڵات ڕەتکرایەوە. بەپێی ڕاگەیەندراوی مستەفا نیلی، پارێزەری وریشە مورادی، بڕیاری دەرچوو […]

بابەتی پەیوەندیدار