تاران؛ ڕەتکردنەوەی سزای لەسێدارەدانی وریشە مورادی لەلایەن دیوانی باڵای وڵات

سزای لەسێدارەدانی وریشە مورادی، زیندانیی لە زیندانی ئێڤین، لەلایەن دیوانی باڵای وڵات ڕەتکرایەوە و دۆسیەی ناوبراو دووبارە بۆ هەمان لق نێردرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١٩ سەرماوەزی ١٤٠٤، سزای لەسێدارەدانی وریشە مورادی پاش لێکۆڵینەوەی دووبارە لە دیوانی باڵای وڵات ڕەتکرایەوە. بەپێی ڕاگەیەندراوی مستەفا نیلی، پارێزەری وریشە مورادی، بڕیاری دەرچوو لەلایەن لقی ١٥ دادگای شۆڕشی تاران بەهۆی «ناپابەندی بە ڕێکارەکانی کارگێڕی و نەبوونی تاوان بۆ دەرکردنی سزای لەسێدارەدان» ڕەتکرایەوە و دۆسیەکەی دووبارە بۆ هەمان لق نێردرایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، وریشە مورادی لە کۆتایی سەرماوەزی ١٤٠٣ لەلایەن لقی ١٥ دادگای شۆڕش بە سەرۆکایەتی دادوەر ئەبولقاسم سەڵواتی بە تۆمەتی «بەغی» بە لەسێدارەدان سزادرابوو.

وریشە مورادی، لە گەلاوێژی ١٤٠٢ لە دەوروبەری سنە لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و پاش کۆتایی لێپرسینەوەکان، لە ٥ بەفرانباری ١٤٠٢ لە گرتووخانەی وەزارەتی ئیتلاعات «بەندی ٢٠٩ ئێڤین» بۆ بەندی ژنانی زیندانی ئێڤین گواسترابوویەوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

پیرانشار؛ بەردەوامی دەستبەسەرکران و نادیاری چارەنووسی ئەحمەد خودادادی

پ دسامبر 11 , 2025
سەرەڕای تێپەڕینی چوار ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی ئەحمەد خودادادی هاوڵاتی خەڵکی نەغەدە و دانیشتووی پیرانشار، هێشتا چارەنووسی ناوبراو نادیارە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی دووشەممە ١٧ سەرماوەزی ١٤٠٤، ئەحمەد خودادادیهاوڵاتی خەڵکی نەغەدە و دانیشتووی پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. سەرەڕای تێپەڕینی چوار ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی ئەحمەد خودادادی […]

بابەتی پەیوەندیدار