بۆکان؛ دەستگیر کردنی ٢ هاوڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

عەبدوڵڵا قولیزادە و هێمن قولیزادە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری بۆکانەوە دەستگیر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ١٠ی سەرماوەزی ١٤٠٣ عەبدوڵڵا قولیزادە، لەگەڵ کوڕەکەی هێمن قولیزادە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری بۆکانەوە دەستگیر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی ئەم دوو هاوڵاتییە و بە نواندنی توندوتیژی بەرامبەریان دەستگیر کراون. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم دوو هاوڵاتییە بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی ورمێ گواسترانەوە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە زانیارییەک لە هۆکارەکانی دەستگیری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم دوو هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مۆرکی شکستی حەتمی بە ناوچاوانی داڕێژەرانی یاسای نوێی "عیفاف و حیجاب"

د دسامبر 2 , 2024
مەجلیسی ڕێژیم ڕۆژی ١٠ی سەرماوەز، پڕۆژەیاسای بەناو “پشتیوانی لە بنەماڵە لە ڕێگەی پەرەپێدان بە فەرهەنگی عیفاف و حیجاب”ی ناسراو بە پڕۆژە یاسای حیجاب، پەسەند کرد و ڕۆژی یەکشەممە ١١ی سەرماوەز بڵاوی کردەوە. ئەم یاسایە ٧٤ مادە و پێنج بڕگە لەخۆ دەگرێت و بەر لە پەسەندکردنی، چەند جار لە نێوان دامودەزگا […]

You May Like