کەرەج؛ کوژرانی محەمەدڕەزا خانی، وەرزشوانی ١٨ ساڵەی کورد، بە تەقەی راستەوخۆی گوللەی جەنگی

«محەمەدڕەزا خانی»، گەنجێکی ١٨ ساڵەی کورد، خەڵکی شاری «هەرسین»ی سەر بە پارێزگای کرماشان و دانتشتووی پارێزگای ئەلبورز، یەکێکی تر لە گیانبەختکردووانی نارەزایەتییە جەماوەرییەکان کە لە کاتی سەرکوتکردنی نارەزایان لە کەرەج گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی هەینی، ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، محەمەدڕەزا خانی لە ناوچەی «کیانمێهر»ی کەرەج و لە بەشی «ئیشتیهارد» کرایە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی و بە پێکانی دوو گوللەی جەنگی لە «پشت»ی، لە هەمان شوێن گیانی لەدەستدا.

محەمەدڕەزا خانی لە وەرزشوانە ناسراوەکانی وەرزشە جەنگییەکان بوو و وەک ئەندامی تیمی نیشتمانیی کیک بۆکسینگ (MMA) چالاکی دەکرد. ئەو پێشتر لە پێشبڕکێیەکانی نێوان وڵاتاندا مەدالیای زێڕ بەدەستهێنابوو و لە مانگی گوڵانی ئەمساڵیشدا لە پێشبڕکێیەکانی پاڵەوانیی وڵات و قۆناغی هەڵبژاردنی یارییەکانی ئاسیایی گەنجانی بەحرەین، لە کێشی ژێر ٨٠ کیلۆگرام و ستایلی مۆدێرن، نازناوی جێگری پاڵەوانیی بەدەستهێنابوو.

تەرمی ئەم گەنجە گیانبەختکردووە دوای گواستنەوەی بۆ زێدی خۆی، لە شاری «هەرسین» بەخاکسپێردرا و لە هەمان کاتدا وێنەکانی مەراسیمی بەخاکسپاردن و شینگێرانی خێزان و خزمەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە.​​​​​​​​​​​​​​​​

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کەرەج؛ کوژرانی ئەشکان بەستار، هاووڵاتییەکی ٣٥ ساڵەی کورد بە تەقەی راستەوخۆی گوللەی جەنگی

ج ژانویه 30 , 2026
«ئەشکان بەستار»، هاووڵاتییەکی کوردی ٣٥ ساڵ، خەڵکی کرماشان و دانیشتووی کەرەج، یەکێکی تر لە گیانبەختکردووانی نارەزایەتییە جەماوەرییەکان لە پارێزگای ئەلبورزە کە لە کاتی سەرکوتکردنی نارازییان گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، ئەشکان بەستار، هاووڵاتییەکی کوردی ٣٥ ساڵ، خەڵکی کرماشان و دانیشتووی کەرەج، لە شاری «فەردیس»ی کەرەج کرایە ئامانجی […]

بابەتی پەیوەندیدار