سنە؛ دەستبەسەرکرانیی ئارتین ڕۆستەمی، هاوڵاتی گوندی هۆیە، لە کاتی ناڕەزایەتییەکاندا

ئارتین ڕۆستەمی، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی هۆیە سەر بە شاری سنە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، «ئارتین ڕۆستەمی» لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکاندا لە تاران لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکراوە. سەرەڕای ئەوەی چەند ڕۆژێک بەسەر دەستبەسەرکرانیدا تێپەڕیووە، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخ و شوێنی مانەوە و چارەنوسی نەخراوەتە بەردەستی بنەماڵەکەی و کەسوکارەکەی.

دەستبەسەرکرانیی ئارتین ڕۆستەمی شەپۆلێکی نیگەرانی و دڵەڕاوکێی لای بنەماڵەکەی و دەوروبەری دروستکردووە و هەوڵەکانیان بۆ بەدەستهێنانی زانیاری لەسەر بارودۆخی ناوبراو تا ئێستا بێ ئەنجام ماوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کرماشان؛ گیانبەختکردنیی مەهنا دوکوشکانی، گەنجی ١٨ ساڵ لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکاندا

پ ژانویه 22 , 2026
«مەهنا دوکوشکانی»، گەنجێکی ١٨ ساڵ خەڵکی شاری کرماشان لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئەم شارە کرایە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی گوللەی جەنگی هێزەکانی ڕژیم گیانی بەختکرد. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، «مەهنا دوکوشکانی»، گەنجێکی ١٨ ساڵی کورد خەڵکی کرماشان، ئێوارەی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە “گەڕەکی سەعدی” شاری کرماشان کرایە ئامانجی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی […]

بابەتی پەیوەندیدار