ڕامین زلە، زیندانیی سیاسی خەڵکی نەغەدە، پاش زیاتر لە ٥٠٠ ڕۆژ دەستبەسەرکران بەبێ پارێزەر و بنەماڵەکەی بە هەڕەشە بێدەنگ کرابوون، لەلایەن دادگای شۆڕشی مەهاباد بە تۆمەتی «بەغی» بە لەسێدارەدان سزادرا و ئەم سزایە لە ١٥ سەرماوەز لە زیندانیی نەغەدە بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز لە ڕۆژانی ڕابردوودا، لقی یەکی دادگای شۆڕشی مەهاباد بە سەرۆکایەتی دادوەر سیامی، ڕامین زلە بە تۆمەتی «بەغی» و ئەندامێتی لە حیزبێکی دژبەری ڕژیم، بە لەسێدارەدان سزادراوە. ئەم دانیشتنەی دادگایی بۆ چەند خولەکێک و بە ئۆنلاین کراوە و ناوبراو لە هیچ قۆناغێکی دادگایی پارێزەری نەبووە.
دەزگای دادوەری، پارێزەرێکی بۆ ناوبراو داناوە کە بنەماڵەکەی نایناسن. دەگوترێت لە تەواوی قۆناغی دەستبەسەریی و لێپرسینەوەدا، ڕامین زلە پەیوەندی تەلەفۆنی و بینینی پارێزەر بێبەش بووە و بنەماڵەکەی لەم ماوەیەدا لەلایەن هێزەکانی ڕژیم هەڕەشە و فشار لە بنەماڵەکەی کراوە تا زانیاری لەبارەی ناوبراو بڵاونەکەنەوە. ڕامین زلە لە ١ گەلاوێژی ١٤٠٣، پاش هێرشی هێزەکانی ڕژیم بۆ ماڵەکەی بەبێ بڕیاری دادوەر دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بە تێپەڕینی چەندین مانگ لە دەستبەسەریی، ناوبراو لە زیندانیی نەغەدە چارەنووسی نادیارە و هێزەکانی ڕژیم ڕەتیانکردەوە ناوبراو بە کەفالەتی کاتی ئازادبکرێت.
ڕامین زلە، کوڕی کەمال و خەڵکی نەغەدە، هێشتا بە تۆمەتی «بەغی» لە زیندانیی نەغەدە سزادراوە و بنەماڵەکەی لەژێر فشاردان و بێئاگان لە شێوازی دادگاییەکەی.

