سەقز؛ دەستبەسەرکرانی عەبدوڵڵا ئەحمەدزادە، چالاکی فەرهەنگی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

عەبدوڵڵا ئەحمەدزادە، چالاکی فەرهەنگی شاری سەقز و ئەندانی ئەنجومەنی «هەڵەبجە»، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەمە ٢٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، «عەبدوڵڵا (ڕێباز) ئەحمەدزادە» چالاکی فەرهەنگی تەمەن ٤٥ ساڵ، ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی «هەڵەبجە» و دانیشتووی گەڕەکی «حەمەلاوا» لە شاری سەقز، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو، هێزە ئەمنییەکان پاش دەستبەسەرکرانی ئەم چالاکەی فەرهەنگی، ماڵی ناوبراویان پشکنیووە و لێکۆڵینەوەیان تێدا کردووە.

عەبدوڵڵا ئەحمەدزادە، لە چالاکانی ناسراوی فەرهەنگی لە شاری سەقز دیاری دەکرێت، هەمو ساڵێک لە ساڵڕۆژی هێرشی کیمیاوی حکومەتی بەعس بۆ شاری هەڵەبجە، چەندین بەرنامەی فەرهەنگی یاد دەکەنەوە و بەڕێوەدەچن.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەری و تۆمەتەکانی دژی ناوبراو زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ڕۆڵی کۆماری ئیسلامی لە تێکدانی ژینگە

پ مارس 13 , 2025
بەشی دووەم و کۆتایی کۆماری ئیسلامی بە زۆر هۆکار وەک یەکێک لە تێکدەرانی بەدناوی ژینگە لە جیهاندا ناسراوە. ئەم ڕژێمە ستەمکارە نەک هەر خۆی هۆکاری تێکدانی ژینگەی ئێرانە، بەڵکوو بە چاوی دوژمن سەیری هەڵسووڕاوانی مەدەنیی بەرگریکاری ژینگەش دەکات. ڕژێمی ئیسلامی بە دەستکاریکردنی ئیکۆسیستەمی دەریاچەی ورمێ، ئەم گەورەترین دەریاچە سوێرەی جیهانی […]

You May Like