تاران؛ گیانبەختکردنی سیاوەش شێرزاد، هاوڵاتی خەڵکی شاری بۆکان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم

لە درێژەی سەرکوتی ناڕەزایەتییە جەماوەریەکان، «سیاوەش شێرزاد»، هاوڵاتی خەڵکی شاری بۆکان و دانیشتووی شاری تاران، لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەریەکان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم گیانی بەختکرد.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، سیاوەش شێرزاد، خەڵکی شاری بۆکان و دانیشتووی شاری تاران، لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەریەکان کرایە ئامانجی گوللەی هێزەکانی ڕژیم و گیانی بەختکرد. بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە ڕادەستکردنی تەرمی ناوبراو بە بنەماڵەکەی بۆ ئەسپەردەکردنی لە شاری بۆکان ڕێگریان کردووە و بنەماڵەکەی ناچاربوون تەرمی ناوبراو بۆ ئەسپەردەکردن بۆ گوندی «تازەقەڵا» بگوازنەوە.

تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، بەرپرسانی ڕژیم لەبارەی چۆنێتی گیانبەختکردنی سیاوەش شێرزاد هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کەرەج؛ گیانبەختکردنی سەید میلاد ڕەحیمی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم

چ ژانویه 14 , 2026
لە درێژەی سەرکوتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان، «سەید میلاد ڕەحیمی»، هاوڵاتی کوردی یارسان لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی شاری کەرەج بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم کوژرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەید میلاد ڕەحیمی لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی شاری کەرەج لە ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی، ١٨ و ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم […]

بابەتی پەیوەندیدار