
دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد لە سەرەتای مانگی خاکەلێوەوە دەستبەسەر کراون و دوای تێپەڕبوونی ١٠ ڕۆژ، هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٥، هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات بە هەڵکوتانە سەر ماڵی «شەهاب فروغیڕاد» و «شەهرام عەزیزی» لە شاری مەهاباد، دەستبەسەریان کردوون. ئەم دەستبەسەرکردنە نزیکەی کاتژمێر ٢ی شەو و لەلایەن هێزە جلی مەدەنییەکانەوە ئەنجام دراوە و بەپێی ڕاپۆرتەکان، لەگەڵ توندوتیژیدا بووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە بەبێ نیشاندانی حوکمی دادوەری و بە دروستکردنی کەشێکی ترس و دڵەڕاوکێ هەردووکیان دەسبەسەر کراون.
شایانی باسە، هەر دوو هاووڵاتییەکە خێزاندارن و خاوەنی منداڵن
تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد دەربارەی هۆکاری دەستبەسەرکردن، تۆمەتە ئاراستەکراوەکان و شوێنی ڕاگرتنی ئەم دوو هاووڵاتییە بڵاو نەکراوەتەوە.
نادیاربوونی شوێنی ڕاگرتنیان و بێبەشبوونیان لە پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکانیان، بووەتە هۆی نیگەرانییەکی زۆر لای کەسوکاریان

