سنە؛ جەلال خودامورادی و موحسین حوسێن‌پەناهی لە سەروبەندی مانگرتنی ٢٥ی خەرمانان دەستبەسەر کران

جەلال خودامورادی و موحسین حوسێن‌پەناهی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی سنە، دوای بانگێشتیان بۆ ئیدارەی ئەماکن ئەم شارە، لەلایەن هێزەکامی ڕژێم دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی خەرمانانی ١٤٠٥، جەلال خودامورادی تەمەن ٤٦ ساڵ و موحسین حوسێن‌پەناهی تەمەن ٣٧ ساڵ، لە شاری سنە دەستبەسەر کران. ئەم دوو هاووڵاتییە ڕۆژێک پێش دەستبەسەرکرانیان، لە ڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەلایەن دەزگای ئەمنیی بۆ ئیدارەی ئەماکن بانگکرابوون. بەپێی زانیارییەکان، داوا کرابوو لێیان کە بەڵێننامەی نووسراو واژۆ بکەن کە لە مانگرتنی گشتیی داهاتوودا بەشداری ناکەن. لەگەڵ ئەوەشدا، دوای سەردانیکردنیان بۆ ئیدارەی ئەماکن، هەردووکیان دەستبەسەر کران.

ئەم دەستبەسەرکردنانە لە سەروبەندی ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی خەرمانان و چوارەمین ساڵیادی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی ڕوویان داوە. حیزبەکانی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی بانگەوازێک، لە کاسبکاران و بازاڕییەکانیان داوا کردووە کە لەم ڕۆژەدا وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی و بۆ ڕێزلێنان لە یادی گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا، مانگرتنی گشتی ڕابگەیەنن.

بانگکردن و دەستبەسەرکردنی پێشوەختەی هاووڵاتییان و چالاکوانانی پیشەیی لە سنە، لە بارودۆخێکدا ئەنجام دراوە کە دەزگای ئەمنیی هەوڵ دەدات بە فشار بۆ سەر کاسبکاران و بازاڕییان، ڕێگری لە دروستبوونی مانگرتنی گشتی لەم ڕۆژەدا بکەن.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگرتنی جەلال خودامورادی و موحسین حوسێن‌پەناهی لەبەر دەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان بۆ ئاگاداربوون لە دۆخ و شوێنی ڕاگرتنی ئەم دوو هاووڵاتییە تا ئێستا بێئەنجامە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

زیندانی ورمێ؛ بەردەوامیی دەستبەسەرکران و نادیاریی چارەنووسی یوسف کلونک‌زادە، وەرگێڕ و مامۆستای زمانی کوردی

د سپتامبر 14 , 2026
یوسف کلونک‌زادە، وەرگێڕ و مامۆستای زمانی کوردیی خەڵکی ورمێ، دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە چوار مانگ بەسەر کاتی دەستبەسەرکرانیدا، هێشتا بەبێ یەکلاییکردنەوەی دۆسیە دادوەرییەکەی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ڕاگیراوە و لە بینینی پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەشە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرەڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی بۆ ئازادکردنی کاتی و ناوبراو پارێزەرەکەی ببینێ، […]

بابەتی پەیوەندیدار