کرێکاری؛ ئازادیی چالاکیی کرێکاری نەسرین جەوادی

نەسرین جەوادی (ئەعزەم خزری جەوادی)، چالاکیی کرێکاری و ئەندامی یەکێتی ئازادی کرێکارانی ئێران لە زیندانیی قرچەک ورامین ئازادکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە یەکێتی ئازادی کرێکارانی ئێران، ڕۆژی دووشەممە ٢٤ خەرمانانی ١٤٠٤، نەسرین جەوادی( ئەعزەم خزری جەوادی) لە زیندانی قرچەک ورامین ئازادکرا. هێشتا ناوەڕۆکی ئازادیی ئەم چالاکەی کرێکاری نادیارە؛ بەڵام لەوانەیە ئازادیی زووتری ئەم زیندانییە پاش دەرچوونی «لێبووردنی گشتی» ئەنجامدراوە.

نەسرین جەوادی لە پووشپەڕی ١٤٠٤، پاش هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ زیندانیی ئێڤین، لەگەڵ دەیان زیندانیی سیاسی دیکە لە زیندانەدا بۆ زیندانیی قرچەک ورامین گواسترابوویەوە. ئەم زیندانییە تەمەن ٦٧ ساڵە کە چەندین نەخۆشی هەبوو، لە ماوەی زینداندا لە چارەسەر بێبەش بووە.

نەسرین جەوادی، لە کۆتاییەکانی ١٤٠٠، بۆ جێبەجێکردنی سزای ٥ ساڵەی خۆی بۆ یەکەی دادگای گشتی و شۆڕشی تاران بانگهێشت کرابوو. ئەمە لە کاتێکدایە کە ناوبراو بەهۆی پیری تەمەنەوە، چەندین نەخۆشی هەیە و بە بەردەوامی دەرمان دەخوات. پارێزەری ناوبراو پشتگیری پزیشکی بۆ بێتوانایی ناوبراو بۆ مانەوەی لە زیندان بۆ دادگا پێشکەش کردبوو.

نەسرین جەوادی لە یازدەی پووشپەڕی ١٤٠١، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی سزاکەی، ڕەوانەی زیندانی ئێڤین کراوە.

نەسرین جەوادی (ئەعزەم خزری جەوادی) ڕۆژی چوارشەممە یازدەی گوڵانی ١٣٩٨، هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانی کرێکار، لەگەڵ دەیان بەشداربووی دیکە لە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی لە بەرامبەر بینای ئەنجوومەن دەستبەسەرکراوە و لە هەشتی جۆزەردانی ١٣٩٨ بە کەفالەتی ١٠٠ ملیۆن تمەن لە زیندانیی قرچەک ورامین ئازادکراوە.

ئەم چالاکەی کرێکاری لە گەلاوێژی ١٣٩٨، لە قۆناغی سەرەتایی لەلایەن لقی ٢٦ دادگای شۆڕشی تاران بە تۆمەتی «گردبوونەوە و پشتیوانی دژی ئەمنییەتی وڵات» بە ٥ ساڵ زیندان، بە تۆمەتی «بانگەشە دژی ڕژیم» بە ساڵێک زیندان و بە تۆمەتی «تێکدانی ڕێسای گشتی» بە ساڵێک زیندان، ٧٤ لێدانی شەلاق و بێبەشبوونی لە مۆبایلی زیرەک و قەدەغەی ئەندامێتی لە حیزبەکان و کۆمەڵەکان و دەستەکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی سزادرابوو.

لە ناوەڕاستی گوڵانی ١٣٩٩، دادگای لێکۆڵینەوە دوو بە تۆمەتی «بانگەشە دژی ڕژیم» و «تێکدانی ڕێسای گشتی» لە نێوان سزاکانی دەرچوو لە قۆناغی سەرەتایی لابرد و نەسرین جەوادی بە تۆمەتی «گردبوونەوە و پشتیوانی دژی ئاسایشی وڵات» بە ٥ ساڵ زیندان سزادراوە.

لە سەرەتاکانی ڕەزبەری ١٤٠١، نەسرین خزری جەوادی، لەگەڵ ١٣ زیندانیی سیاسی دیکە لە زیندانیی ئێڤین، بەهۆی سکاڵای ئیدارەی گشتی زیندانەکانیی پارێزگای تاران بە بیانووی ڕەتکردنەوەی زیندانیانیی ژنی زیندانیی ئێڤین لە دانانی دەستبەند لە کاتی ناردنیان بۆ ناوەندی دادوەری، بە کردنەوەی دۆسیەیەکی هاوبەش لە لقی ٣ لێکۆڵەری دادگای ئێڤین لە دژیان و تۆمەتەکانی دژی ئەم زیندانییانە «تێکدانی ڕێسای گشتی، گردبوونەوە و پشتیوانی دژی ڕژیم، سووکایەتی بە بەرپرسان و نافەرمانی ئەفسەرانی زیندان» ڕاگەیەندرابوو.

نەسرین جەوادی، کرێکاری پێشووی کۆمپانیای بڵاوکردنەوەی کەرەستەی پزیشکی، خانەنشینبووی ئاسایشی کۆمەڵایەتی، ئەندامی دەستەی ڕێکخراوی شۆرای کرێکاری خانەنشینانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی (بستا) و ئەندامی یەکێتی ئازادیی کرێکارانی ئێرانە.

نەسرین خزری جەوادی، تەمەن ٦٥ ساڵ، بۆ ماوەی ٥٠ ڕۆژ لە یەکەی تاکەکەسی زیندانیی بووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سەقز؛ کوژران و برینداربوونی چەند هاوڵاتییەک بەهۆی تەقەی هێزەکانی ڕژیم

د سپتامبر 15 , 2025
بەهۆی تەقەی هێزەکانی ڕژیم لە گوندی پیرعمران لە سەقز هاوڵاتییەک کوژرا و چوار هاوڵاتی دیکەش برینداربوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ خەرمانانی ١٤٠٤، بەهۆی پێکدادان و تەقەی هێزەکانی ڕژیم بە ئاڕاستەی گردبوونەوەی خەڵک لە ناڕەزایەتی دژی پرۆژەی کانە ئاڵتونی «قلقلە» لە گوندەکانی «پیرعمران، کرویان و قلقلە»ی سەربە شاری سەقز، […]

بابەتی پەیوەندیدار