بڵۆگەرێکی کورد خەڵکی شاری لۆمار لە شاری سیروان سەر بە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووسی ناوبراوەوە لەبەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سێشەممە ٢٣ی بەفرانباری ١٤٠٤ محەممەد جاویدان، بڵۆگەری ناسراوی کورد و خەڵکی شاری لۆمار لە شاری سیروان سەر بە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لەم شارە دەستبەسەرکرا و هێشتا هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی زیندانیکران و دۆخی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.
محەممەد جاویدان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە ناوی «دووپشکی ڕەش» دەناسرێت و پێشتریش لە بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینادا دەستبەسەرکرابوو.

