“ئارام سادقی”، هاووڵاتی دانیشتووی شاری سنە ٨ ڕۆژە لە گرتوخانەی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی سنە دەستبەسەرە و لە چارەنووسێکی نادیاردا بەسەردەبات.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ئارام سادقی، هاووڵاتی دانیشتووی شاری سنە، بە تێپەڕبوونی ٨ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی هێشتا دەستبەسەرە و لە دۆخێکی نادیاردا بەسەردەبات. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئارام سادقی، لە ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٣ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ بڕیاری دادگا لە شوێنی کارەکەی لە سنە دەستبەسەر و بۆ لێکۆڵینەوە بۆ گرتوخانەی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی سنە «شەهرامفەر» گواستراوەتەوە.
ئەم هاووڵاتییە لە کاتی دەستبەسەرکرانییەوە تا ئێستا لە هەبوونی پارێزەر و بینینی بنەماڵەکەی بێبەش بووە.
تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکاری دەستبەسەرکردن و تۆمەتەکانی دژی ناوبراو زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.