بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم بەرەو کۆڵبەران لە هێڵی سنووری بانە، کۆڵبەرێک بە سەختی برینداربوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمەمە ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە هێڵی سنووری “سەرتەزێن”ی بانە، لە مەودایەکی نزیکەوە تەقەیان لە کۆڵبەران کرد کە بەهۆیەوە کۆڵبەرێک بە ناسنامەی “مەحمود” تەمەن ٥٠ ساڵ، بە گوللەی ساچمەیی تەقەی لێکرا و “سەر و چاوی” بە سەختی برینداربوو.

ئەم کۆڵبەرە بۆ چارەسەر بۆ نەخۆشخانەی شاری بانە گوازرایەوە.

بە گوێرەی ئامارەکانی کۆڵبەرنیوز، لە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٤، ٢٧٠ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، سەرما، کەوتنەسەر مین، کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزایی و حاڵەتەکانی تر کوژران و برینداربوون. لەم ژمارەیە، ٣٤ کۆڵبەر واتا ١٣٪ کوژران و ٢٣٦ کۆڵبەر واتا ٨٧٪ برینداربوون.
لە ٢٧٠ کۆڵبەر لە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٤ کوژران و برینداربوون، ٢٢٢ کۆڵبەر واتا ٨٢٪ بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ یان لێدان و ئەشکەنجەی هێزەکانی ڕژیمەوە بووە.
هەروەها لە ٢٧٠ کۆڵبەر لە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٤ لە سنووری کوردستان کوژران و برینداربوون، ٢٠ کۆڵبەریان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
ئاماری نیوەی یەکەمی ٢٠٢٤، بە بەراورد بە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٣، ئێمە چاودێری زیادبوونی ٢١٨٪ ڕێژەی کوژراو و برینداربوونی کۆڵبەران لە هێڵی سنووری کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سەقز؛ مەحکوومکردنی عەبدوڵا شەریف زادە بە بەندکردن

د آگوست 19 , 2024
عەبدوڵا شەریف زادە، هاووڵاتی شاری سەقز لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئەم شارەوە بە ١٠ مانگ بەندکردن مەحکووم کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، عەبدوڵا شەریف زادە، لەم دواییەدا لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی سەقز بە سەرۆکایەتی دادوەر جەواد مستەفایی بە تۆمەتی “چالاکی دژی ڕژیم بۆ بەرژەوەندی یەکێک لە حیزبە ئۆپۆزیسیۆنەکان” بە […]

You May Like