کامێران؛ بەردەوامی دەستگیرکران و دۆخی نادیاری هاووڵاتییەک

بە تێپەڕینی شەش ڕۆژ لە دەستگیرکرانی ڕووناک دەشتی هاووڵاتی شاری کامێران، هێشتا چارەنووسی نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە ٢٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤، ڕووناک دەشتی هاووڵاتی شاری کامێران لەلایەن هێزەکانی ڕژیمی شاری کرماشان دەستگیرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بە تێپەڕینی شەش ڕۆژ لە دەستگیرکرانی ڕووناک دەشتی هاووڵاتی شاری کامێران، هێشتا چارەنووسی نادیارە. نەبوونی زانیاری لە دۆخی ئەم هاووڵاتییە بنەماڵەی ناوبراوی نیگەران کردووە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاووڵاتییەی دەستگیر کردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستگیرکران، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە نادیارە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ مانگرتن لە خواردنی سێ زیندانیی سیاسی لە گرتووخانەی ئیتلاعات

ج جولای 18 , 2025
ئارمین خودامورادی، حیکمەت سەعیدی و کامەران ڕەسوڵی لە ناڕەزایەتی بە دۆخی خۆیان مانیان لە خواردن گرتووە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ڕۆژی چوارشەمە ٢٥ی پووشپەڕی ١٤٠٤، ئارمین خودامورادی و حیکمەت سەعیدی دوو هاووڵاتی شاری سنە و کامەران ڕەسوڵی هاووڵاتی شاری بانە، لە ناڕەزایەتی بە دۆخی خۆیان لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی شاری سنە […]

بابەتی پەیوەندیدار