مەهاباد؛ ئازادی هاوڵاتییەک بە دانانی بارمتە

چیا نەسروڵڵایی، هاوڵاتی شاری مەهاباد بە دانانی بارمتەی ٥ ملیارد تمەن بە شێوەی کاتی و تا تەواوبوونی دادگاییەکەی لە زیندان ئازادکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەمە ٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، چیا نەسروڵڵایی، هاوڵاتی شاری مەهاباد، پاش ٤ مانگ دەستبەسەری بە دانانی بارمتەی ٥ ملیارد تمەن بە شێوەی کاتی و تا تەواوبوونی دادگاییەکەی لە زیندانی ناوەندی شاری مەهاباد ئازادکرا.

چیا نەسروڵڵایی، ڕۆژی یەکشەمە ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کرابوو.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەری و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە بەردەست نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

توندتر بوونەوەی جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە

ش آوریل 19 , 2025
ڕۆژی ١٨ی ئاوریلی ٢٠٢٥، بەرامبەر بە ٢٩ی خاکەلێوە، ڕێک مانگێک بەسەر هێرشی سەر لەنوێی ئیسرائیل بۆ سەر غەززەدا تێپەڕی. لە ماوەی ٣٠ ڕۆژی ڕابردوودا، چڕی هێرشەکانی ئیسرائیل گەیشتۆتە ئاستێک کە “تەنها لەگەڵ هەفتەکانی سەرەتای ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ بەراورد دەکرێت”. بە وتەی بەڕێوەبەری گرووپی چاودێری شەڕی ئاسمانی “ئیرۆرز”. تەنها لەم ماوەیەدا زیاتر […]

You May Like