سروە پوور محەمەدی، لە ئەندامانی ئەنجومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی نۆژین، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی سزاکەی بۆ کانونی چاکسازی و پەروەردەی سنە گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ شەمە ٣٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، سزای زیندانیکردنی سروە پوور محەمەدی جێبەجێکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سروە پوور محەمەدی، دوێنێ پاش ڕۆیشتنی بۆ جێبەجێکردنی سزاکانی دادسەرای شاری سنە بۆ کانونی چاکسازی و پەروەردەی ئەم شارە گواسترایەوە. ئەم هاوڵاتییە پێشتر بە وەرگرتنی ڕاگەیەندراوێک بۆ ئەم لقەی دادگا بانگهێشت کرابوو.
ناوبراو لە سەرماوەزی ١٤٠٣، لەلایەن لقێکی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای کوردستان بە تۆمەتی «ڕێکخستنی گرووپ و دەستە بۆ تێکدانی ئەمنییەتی وڵات»، بە ٥ ساڵ زیندانی سزادرا. ناوبراو لە لە قۆناغی سەرەتایی لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری سنە بەم تۆمەتە بە ١٠ ساڵ زیندانی سزادرابوو.
سروە پوور محەمەدی، لە ئەندامانی ئەنجومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی «نۆژین» لە ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠١، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاش ١٦ ڕۆژ بە دانانی بارمتە لە کانونی چاکسازی و پەروەردەی شاری سنە ئازادکرا.